جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه ئۆتۆمبێله گه‌وره‌كانی قه‌یومی داگیركه‌رانیان سووتاند
جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه ڕایانگه‌یاند، "له وان ئۆتۆمبێلی كاری ئه‌و قه‌یومه‌مان سووتاند، كه ده‌ستی به‌سه‌ر شاره‌وانیدا گرتووه".
جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه ڕایانگه‌یاند، "له وان ئۆتۆمبێلی كاری ئه‌و قه‌یومه‌مان سووتاند، كه ده‌ستی به‌سه‌ر شاره‌وانیدا گرتووه".
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، جه‌نگاوه‌رانی محه‌مه‌د خه‌یری دورموش، سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتنی گه‌لان (هه‌به‌ده‌هه) ڕایانگه‌یاندووه، دوژمنی فاشیست هه‌میشه یاساكانی پێشل ده‌كات، هه‌ڵبژاردنه‌كان به شێوه‌ی ڕواڵه‌تی ئه‌نجام ده‌درێن. به‌هه‌موو جۆره فێڵ و دزییه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌و ئه‌نجامه به‌ده‌ستبهێنن، كه ده‌یانه‌وێت. سه‌ره‌ڕای هه‌موو فێڵه‌كانیان كاتێك ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌ده‌ستیناهێنن، دان به ئه‌نجامه‌كاندا نانێن.
ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، "په‌رله‌مانتاره‌كانمان كه به ده‌نگی ئێمه هه‌ڵبژێردراون دانیان پێدا نانێت و ده‌ستووری هه‌میشه‌یی پێشل ده‌كات و زیندانیان ده‌كات. هاوسه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانمان له كاره‌كانیان دورده‌خرێنه‌وه و ده‌ستگیر ده‌كرێن. له شوێنی ئه‌وان كۆمه‌ڵێك دزی گه‌نده‌ڵ، كه هه‌موو داموده‌زگا گشتیه‌كان تاڵان ده‌كه‌ن داده‌نێن. به‌تایبه‌ت له كوردستان قه‌یوم كه وه‌ك "چه‌ته‌ی بێ ڕیشه" ناودێر ده‌كرێن، وه‌ك سه‌رۆك شاره‌وانی داده‌مه‌زرێنن. ئه‌و هاوسه‌رۆك شاره‌وانییانه‌ی كه له‌لایه‌ن گه‌له‌كه‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردراون، ساڵانێكه له زیندانه‌كان ڕاگیراون و ئه‌و دڕندانه‌شی له جێگه‌ی ئه‌وان داده‌نرێن، ئه‌و پۆستانه ده‌كه‌نه بنكه‌یه‌كی هێرش بۆسه‌ر گه‌له‌كه‌مان".
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراه‌كه‌دا هاتووه، جه‌نگاوه‌رانمان له دژی كرده‌وه‌كانی قه‌یومه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیست و ئیداره‌ی چه‌په‌ڵی قه‌یومه‌كان چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كاتژمێر ٢٣:٠٠ی شه‌وی ١٢ی ته‌مووز له وان چالاكییه‌كمان ئه‌نجامدا. له وان ئۆتۆمبێلی كاری ئه‌و قه‌یومه‌مان سووتاند كه ده‌ستی به‌سه‌ر شاره‌وانیدا گرتووه.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌دا هاتووه، چالاكییه‌كانمان دژی هێرشه‌كانی قه‌یومه‌كان له كوردستان بێ وچان به‌رده‌وام ده‌بێت. تا كۆتایی له دژی سیاسه‌تی قه‌یوه‌مه‌كان و گۆشه‌گیری درێژه به چالاكییه‌كانمان ده‌ده‌ین.
ژ.ن