جەندرمە هاوڵاتییەکی کورد دەکوژێت

لە گوندی چیڤلاری سەر بە چاناککالە، جەندرمە هاوڵاتییەکی کورد بەناوی سلێمان جابیر دەکوژن.

جەندرمەی تورکیا هاوڵاتییەکی کوردیان بەناوی سلێمان جابیر لە لە گوندی چیڤلاری سەر بە چاناککالە کوشت، خێزانی جابیر ئاوارەی خەڵی وانن، گوایە لە شەڕ و ململانێدا بوون لەگەڵ خێزانی ڕەسەنی ئۆزەنچ. ئەنوەر ئۆزەنچ لە شەڕەکەی نێوانیان کوژراوە، پاشان جەندرمە هاتۆتە شوێنی ڕووداوەکە و هێرش دەکەنە سەر خێزانی جابیر.

کوشتنی سلێمان جابیر لەلایەن جەندرمەی تورکیاوە لە شوێنی ڕووداوەکە دووپات کراوەتەوە. هەروەها ئەندامانی خێزانەکەیان ئەشکەنجەدا و گواسترانەوە بۆ بنکەی ئەنوەر تالار. دواتر ئاشکرا کرا، نووسینگەی داواکاری گشتی لێکۆڵینەوەیەکی نهێنی سەبارەت بە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

ئەو جەندرمەیەی بکوژی جابیرە دەستگیرکراوە، بەڵام ئەوەی فەرمانەکەی داوە هێشتا ئازادە. پارێزەر زیلان لڤێنت توگلو گوتی، جەندرمە ئەندامانی خێزانەکەیان ئەشکەنجەداوە و جابیریان کوشتووە. هەروەها گوتی: «جەندرمە چەندین جار گولەی زیندوویان ناوە بە ئەندامانی خێزانەکەوە و گولەیەکیان ناوە بە خواری سینگی جابیرەوە. لەگەڵ هێرشە چەکدارییەکەدا، جەندرمە بەتوندی ئەشکەنجەی ئەندامانی خێزانەکەیان داوە».