جەنگاوەرانی هەبەدەهە بە سەر ماڵی 'سیخوڕ'ێکدا دەدەن و دەستگیری دەکەن

جەنگاوەرانی شەهید ڕێبەر ئامانۆس (محمەد تەمیزەر)لقی هەبەدەهە، لە ناوچەی سەرێکانی ڕحا، بەسەر ماڵی 'سیخوڕێک'یانداوە دستگیری دەکەن.

جەنگاوەرانی شەهید ڕێبەر ئامانۆس سەر بە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێن:"شەوی ٢٤ی تشرینی دووەم، جەنگاوەرەکانمان لە شاری ڕحا بە سەر ماڵی سیخوڕێکدا دەدەن و دەستگیری دەکەن. وەک جەنگاوەرانی ڕێی شەهید ڕێبەر ئامانۆس لقی هەبەدەهە شەوانە کاتژمێر ٢١:٠٠ لە سەرێکانی هێرشمان کردە سەر ماڵی سیخوڕێک. بەمەبەستی هۆشداریدان و دووایین هەل پێدان، تەنها بریندارمان کرد. چالاکییەکەمان پێشکەشی ٢٧ی تشرینی دووەم، ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە دەکەین."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا "هاوکار"، "سیخوڕ"، "خائین" هۆشداریان پێدراوە و  وەها دەڵێن:"ئێمە کەسانێکە لە دژی شۆڕشگێڕان، خەباتکاران تاوان ئەنجام دەدەن، سیخوڕی پۆلیس هەموو ئاگادار دەکەینەوە، بە دووبارە کردنەوەتان دەبنە ئامانجی چەکەکانمان."

ڕاگەیاندنەکە بەم قسانە کۆتایی هات:"بۆ دواجار داوای هاوکار و سیخوڕ دەکەین هۆشدارییەکانمان بەجددی وەربگرن و لەم ڕێگا هەڵەیەدا بگەڕینەوە. چونکە جارێکی تر چالاکییەکەمان بۆ هۆشداریدان نابێ."