جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە بورسا ئاگریان لە کارگەیەک و ناوەندێکی ریساکلین بەردا

جەنگاوەرانی عەلی چیچەکی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ناوچەی ئینەگۆلی بورسا ئاگریان لە کارگەیەکی موبیلیات و ناوەندێکی ریساکلین بەرداوە.

لە راگەیەندراوێکدا جەنگاوەرانی عەلی چیچەکی هەبەدەهە ئاشکرایان کرد، لە بورسا بۆ یادکردنەوەی شەهدیانی بەرخودانی زیندان چالاکییان ئەنجامداوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە ١٠ی ئەیلول لە گەڕەکی مەحمودیەی ناوچەی ئینەگۆل کارگەیەکی موبیلیاتی کەسێکی مەهەپەیی سوتێندرا.

راگەیەندرا کە ١٥ی ئەیلول کاتژمێر ٠١:٤٥ لە ناوچەی پیشەسازی ئۆرگانیزەی سولەیمانیەی ناوچەی ئینەگۆل ناوەندێکی ریساکلین سوتێندراوە. بە گوێرەی راگەیەندراوە لەو چالاکیەدا شۆفڵێک و پیکابێکیش سوتێندراون.