جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئامەد هێرشیان کردە سەر پۆلیس
جەنگاوەرانی عەلی ئیسماعیل کورکمازی بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە ئامەد، تەقەیان لە پۆلیس کرد، وەک ناڕەزایەتییەک دژی گۆشەگیری ئیمراڵی و دەڵێن: "هیچ هێرشێک بێ وەڵام نابێت".
جەنگاوەرانی عەلی ئیسماعیل کورکمازی بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە ئامەد، تەقەیان لە پۆلیس کرد، وەک ناڕەزایەتییەک دژی گۆشەگیری ئیمراڵی و دەڵێن: "هیچ هێرشێک بێ وەڵام نابێت".
جەنگاوەرانی عەلی ئیسماعیل کورکمازی بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە)، ڕاگەیاندراوێکی نوسراویان بڵاوکردەوە و دەڵێن: "زیندان یەکێکە لە چەکە گرنگەکانی دوژمن دژی تێکۆشانی ئازادی گەلە خەباتکەرەکەمان، بۆیە هەموو تێکۆشانێکی شۆڕشگێڕی، دەیەوێت زیندانەکان لەناوببات، هێرش بۆ سەر زیندانەکان بەردەوامە، بەئەنقەست زیندانییە نەخۆشەکان بۆ مردن جێدەهێڵن، ئەو شۆڕشگێڕانە ئازاد ناکەن کە ماوەی حوکمەکەیان تەواو بووە، چونکە "پەشیمانی" قبووڵ ناکەن.
ئەوە چارەکە سەدەیەکە گۆشەگیری و هێرشێکی فراوان هەیە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
جەنگاوەرانمان زیندانەکان دەکەنە ئامانج بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی دڕندانەی دوژمن. لە دادەوەرە تا داواکاری گشتی، لە بەڕێوەبەری زیندانەوە تا پاسەوان، لە سەربازەوە تا پۆلیس "ئاسایشی دەوروبەر"، هەموویان دەکەینە ئامانج.
هیچ هێرشێک لەسەر شۆڕشگێڕە زیندانییەکان و ڕێبەرە شۆڕشگێڕەکان بێ وەڵام ناهێڵینەوە.
جەنگاوەرانی عەلی ئیسماعیل کورکمازی هەبەدەهە بۆ تیشک خستنە سەر هێرشەکانی دوژمن، بەتایبەت گۆشەگیری و سیستەمی ئیمراڵی، هەروەها لەپێناو شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان، لە ١٠ ی تەمموزی چالاکییەکیان ئەنجامدا دژی دەورەیەکی پۆلیس لە دەوروبەری زیندان.
جەنگاورەکانمان لە کاتژمێر ٢٣:٣٠ لە هەرێمی ئوچکویلار کە زیندانێکی تێدایە لە تیپی D لە ئامەد، بە بۆمبی دەستی هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبیلی دوژمن، بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکەیان ڕاگرت. پاشان هەندێک زرێپۆش هاتنە شوێنی ڕووداوەکە. هێشتاش چارەنووسی پۆلیسەکانی نێو ئۆتۆمبیلەکە دیار نییە. جەنگاوەرەکانمان بە سەلامەتی شوێنی چالاکییەکەیان جێهێشت".