جەنگاوەرانی باز ئازاد پیرۆی هەبەدەهە، ڕایانگەیاند جەنگاوەرەکانیان لە موغلا ٢٥ی ئەیلول کاتژمێر ٠٤:٠٠ ئاگریان لە کارگەی ئێچملەرێ بۆ دروستکردنی یەخت و بەلەم بەرداوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە لە چالاکیەکەدا چەندین یەخت سوتێنراون و جەنگاوەرانیان بە سەلامەتی لە جێگەکە گەڕاونەتەوە.
چالاکیەکە لە دژی گۆشەگیری ئەنجامدراوە
جەنگاوەرانی باز ئازاد پیرۆی لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەکردووە چالاکیە وڵامێکە لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و راشیگەیاندووە: "بەڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو هاوڕێیانمان دەکەینەوە کە لە پێناو تێکۆشانی ئازادی گەلەکەماندا شەهیدبوون. تا مسۆگەرکردنی ئازادی و تێکشکاندی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک، چالاکیەکانمان لە شار و چیادا بەردەوام دەبێت."