جێرێمی کۆربین بۆ دەمیرتاش: تێکۆشانی ئازادی سەردەکەوێت

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانێکەوە نامەیەکی پشتیوانی بۆ جێرێمی کۆربین دەنێرێت، لای خۆیەوە جێرێمی کۆربین سوپاسی پشتیوانی دەمیرتاش دەکات و دەڵێت: "تێکۆشانی ئازادی سەردەکەوێت".

هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە نامەیەکی پشتیوانی بۆ کاندیدی پارتی کرێکارانی بەریتانیا جێرێمی کۆربین دەنێرێت و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی بەریتانیا کە بڕیارە ٤ ی تەمموزی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

لای خۆیەوە جێرێمی کۆربین لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وێنەی نامەکەی دەمیرتاشی بڵاوکردۆتەوە و سوپاسی دەمیرتاشی کردووە بۆ پشتیوانیکردنی، هەروەها دەڵێت: "تێکۆشانی ئازادی و ئاشتی و دادپەروەری لە تورکیا و تەواوی جیهاندا سەردەکەوێت".