جەیلان ئاسڵان بە ٧ساڵ و ٦مانگ زیندانی سزادرا
جەیلان ئاسڵان ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی شارەوانی ئەرخەنێ کە لە ئەرکەکەی دوورخرابووەوە، سزای ٧ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
جەیلان ئاسڵان ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی شارەوانی ئەرخەنێ کە لە ئەرکەکەی دوورخرابووەوە، سزای ٧ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
جەیلان ئاسڵان، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی شاری ئەرخەنی، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخستن" و "پێشێلکردنی یاسای خۆپیشاندان و چالاکییەکان" و بەهۆی بەشداریکردنی لە بەیاننامەیەک سەبارەت بە مانگرتنی لەیلا گۆڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و چالاکییەکانی پارتەکەی دادگایی دەکرێت. دادگایی کردنی جەیلان ئاسڵان لە دادگای تاوانەکانی ئامەد بەڕێوەچوو.
جەیلان ئاسڵان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە. جەیلان لە دانیشتنی دادگادا ئامادە نەبوو، بەڵام پارێزەرەکەی، سەدا زەنگین ئامادەبوو. داواکاری گشتی لە دادگاییەکەدا تۆمەتەکانی پێشووی دووبارە کردەوە و داوای سەپاندنی سزای بەسەر جەیلان ئاسڵاندا کرد.
دواتر لێژنەی دادگا بڕیاری خۆی ڕاگەیاند و سزای ٧ ساڵ و ٦مانگ زیندانی بەسەر جەیلان ئاسڵان سەپاند.