کارەساتی لافاو؛ لە ٣ شاردا ٧٠ کەس گیانیان لە دەستداوە

لە کاستامۆن، سینۆپ و بارتین بەهۆی کارەساتی لافاوەوە ٧٠ کەس گیانیان لە دەستداوە.

ژمارەی ئەو کەسانەى لە کارەساتی لافاودا لە شارەکانی کاستامۆن و سینۆپ و بارتین گیانیان لە دەستداوە گەیشتە ٧٠ کەس.

بەڕێوەبەرایەتیى دۆخی لەناکاو و رووداوەکان (ئافاد - AFAD) رایگەیاند، لە کاستامۆن ٦٠ کەس، لە سینۆپ ٩ کەس و لە بارتین کەسێک بەهۆی لافاوەوە گیانیان لە دەستداوە و ٨ کەسیش لە نەخۆشخانەدا چارەسەریان بۆ دەکرێت.

تاوەکو ئێستا لە ناوچەى ئولوس لە بارتین ٣٤١ کەس، لە کاستامۆن هەزار و ٤٨٠ کەس، لە ناوچەى ئاینجک لە سینۆپ ٥٦٠ کەس گواستراونەتەوە بۆ شوێنی ئارام. بەشێک لەو کەسانە براون بۆ کامپی خوێندکاران و لە ناوچەکەش دەستکراوە بە هەڵدانی چادر بۆ لێقەوماوانی لافاوەکە.

ژ.ت