کاتی ڕێککەوتنی نەوتی نێوان عێراق-توکیا ڕوو لە تەواو بوونە
ڕێککەوتنی بۆڕیی گواستنەوەی نەوتی خاو لە نێوان تورکیا و عێراق کە لە ساڵی ١٩٧٣ـەوە خرایە بواری جێبەجێ کردنەوە، لە ساڵی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت.
ڕێککەوتنی بۆڕیی گواستنەوەی نەوتی خاو لە نێوان تورکیا و عێراق کە لە ساڵی ١٩٧٣ـەوە خرایە بواری جێبەجێ کردنەوە، لە ساڵی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت.
ڕێککەوتنی بۆڕی گواستنەوەی نەوتی خاو کە لە ساڵی ١٩٧٣ لە نێوان تورکیا و عێراق واژۆ کراوە و لەماوەی ئەم ساڵانەدا بە پرۆتۆکۆلی جۆراوجۆر نوێ کراوەتەوە، لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت، بڕیارەکە لە ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٥ بە واژۆی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ڕۆژنامەی فەرمیی ئەو وڵاتە بڵاوکرایەوە.
بەگوێرەی ئەو بڕیارەی لە ڕۆژنامەکەدا بە ژمارە ١٠١١٣ واژۆ و بڵاوکراوەتەوە، ڕێککەوتنەکە بۆ یەکەمجار لە ٢٧ی تەمموزی ١٩٧٣ لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ کراوە، لەگەڵ سەرجەم بەڵگەنامەکان، پرۆتۆکۆل و درێژکراوەکانی دیکەی پەیوەست بە ڕێککەوتنەکەوە، پڕۆژەکە لە ٢٧ی تەمموزی ٢٠٢٦ ماوەکەی کۆتایی دێت.
ئەم ڕێککەوتنە کە لە ساڵی ١٩٧٣ واژۆ کراوە، بریتیە لە هێڵی بۆڕی نەوتی خاوی عێراق – تورکیا کە یەکێکە لە بۆڕییە گرنگەکانی گواستنەوەی وزەی تورکیا. ڕێککەوتنەکە لەماوەی ئەم ساڵانەدا بە پرۆتۆکۆڵی جۆراوجۆر نوێکراوەتەوە، دوایین جار لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ ماوەی ١٥ساڵ درێژکرایەوە.