کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دەربارەی "کۆمیسیۆن" کۆتایی هات
کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمان نوعمان کورتولموش و پارتە سیاسییەکان بە ڕۆژەڤی "کۆمیسیۆن" کۆتایی هات. سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکە زۆر باش بووە.
کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمان نوعمان کورتولموش و پارتە سیاسییەکان بە ڕۆژەڤی "کۆمیسیۆن" کۆتایی هات. سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکە زۆر باش بووە.
سەرۆکی پەرلەمان نوعمان کورتولموش پەیوەست بەو کۆمیسیۆنەی کە پلان وایە بۆ چارەسەری پرسی کورد پێکبهێنرێت، لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنی پارتە سیاسییەکان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە نزیکەی ٢ کاتژمێر و نیوی خایاند، دەربارەی ئامانج و بەرفراوانی و پێکهێنانی کۆمیسیۆنەکە، وتوێژ کرا.
پاش کۆبوونەوەکە سەرۆک فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە، ڕایگەیاند کۆبوونەوەکە زۆر باش بووە، گوتی: "لەبەرئەوەی پارتەکانی تر هیچ لێدوانێکیان نەداوە، منیش هیچ زانیارییەکی زیاتر ناخەمەڕوو".