جەمیل بایک لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تیڤییدا دەربارەی پێشهاتەکانی دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و شاندەکەی ئیمراڵیی دەم پارتی هەڵسەنگاندی گرنگی کرد. جەمیل بایک باسی لەوەکرد تا ئێستا هیچ زانیاریی و قسەیەک نە لە ڕێبەر ئاپۆ و نە لە دەوڵەتەوە پێیان نەگەیشتووە و دیاریکرد لە دۆخی ئێستادا دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی شەڕێکی بەرفراوان بەڕێوەدەبات. بایک گوتی، گەر دەوڵەتی تورک بەڕاستی دەیەوێت پەرە بە خوشک-برایەتی بدات دەبێت مافەکانی کورد بە بنەما بگرێت.
بایک قسەکانی دوای دیدارەکەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و پەیامەکانی سەرۆککۆماری دەوڵەتی تورک ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی هەڵسەنگاند و دەستنیشانیکرد نزیکبوونەوەی ئاکەپە لە بابەتەکەدا جددی نییە.
تەواوی چاوپێکەوتنەکە لەگەڵ هاوسەرۆکی کەجەکە جەمیل بایک بەم شێوەیە:
"لە دوای گۆشەگیرییەکی ماوە درێژ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا چاوپێکەوتن ئەنجامدرا. سەرەتا بنەماڵەکەی ڕۆشت و دواتری شاندێکی دەم پارتی ڕۆشتنە ئیمراڵی و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا دیدارییان ئەنجامدا. لەو چاوپێکەوتنانەدا بۆ چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا ڕێبەر ئاپۆ جەختی لەوەکردەوە دەتوانێت لە چوارچێوەیەکی یاسایی و سیاسییدا پرسەکان چارەسەر بکات. کۆبوونەوەکانی شاندەی ئیمراڵی لەگەڵ پارت و لایەنەکاندا لە ئارادایە. ئێوە چۆن ئەم پێشهاتانە هەڵدەسەنگێنن؟
هەرچەندە شاندەکە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا کۆبوونەوە بەڵام گۆشەگیری بەردەوامە و کۆتایی نەهاتووە. لەو بارودۆخەی گۆشەگییردا ڕێبەر ئاپۆ ناتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. گەر دەوڵەتی تورک بەڕاستی دەیەوێت کێشەکانی تورکیا چارەسەر ببن، پرسی کورد لە نێو ئەو پرسانەدا پرسێکی بنەڕەتییە. ئەمە لەم مانگانەی کۆتییدا زۆرتر ڕوونبووەوە. بۆئەوەی کێشەکان چارەسەر ببێت، دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنێت. لە نێو هەلومەرجی گۆشەگیرییدا داوای چارەسەری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. ئەمە کارێکی نا مرۆڤانە، نا ئەخلاقی و نا یاساییە. ڕێبەر ئاپۆ لەژێر گۆشەگیرییەکی ڕەهادایە. لە ژێر گۆشەگیرییەکی لەم شێوەیەدا چۆن بتوانێت ڕۆڵی خۆی جێبەجێ بکات!. ڕێبەر ئاپۆ دەبینێت تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پرسی زۆر قوڵ و جددیدا تێپەڕدەبن. بۆیە دەیەوێت ئەم پرسانە چارەسەر بکات. یانی ڕۆڵێکی مێژووی دەگرێتە ئەستۆی خۆی. خواستێتی خزمەتێکی گەورە بە گەلی کورد، گەلی تورکیا، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی بکات. لەسەر ئەم بنەمایە ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی ٧ خاڵی بڵاوکردەوە. ئەمە بۆچارەسەری کێشەکان مانیفیستۆیەکە. لێرەدا رێبەر ئاپۆ بە ئاشکرا ڕوانگەی خۆی دەربڕی. زۆر بە ئاشکرا ئەوەی دەرخست کە پرسەکان چۆن چارەسەر بکرێن. کاتێک کە ڕێبەر ئاپۆ ئەم ٧ خاڵەی دیاری کرد، لە نێو کۆمەڵگەی تورکیادا ئاسوودەیەکی هێنایە ئاراوە. ئەمە داهاتووی گەلانی تورکیای دیاری کرد. بۆیە دەڵێین ئەمە مانیفێستێکە. وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە ڕۆڵی خۆی دەربڕی، دەبێت دەوڵەتی تورکیش بە ئاشکرا بیرکردنەوە و ڕوانگەی خۆی دیاری بکات. ئەو شاندەی کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا چاوپێکەوتنی کرد، لێدوانی دا و گوتی، هەڵوێستی دەوڵەتی تورک لە بابەتەکەدا ڕوون نییە. وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ بۆ پرسەکانی تورکیا پەرەی بە چارەسەرییەکاندا، دەبێت دەوڵەتی تورکیش بە ئاشکرا لەم بابەتەدا ڕوانگەی خۆی دەربڕێت. وەڵامییان چی بێت، چی هەنگاوێ هەڵگرن، دەبێت دیاری بکەن. هەمووان لە چاوەڕوانی ئەمەدایە. دەوڵەتی تورک لەم بابەتەدا هەنگاوی نەناوە، بۆیە ئەمە گومان درووستەکات. دەبێت ئەم گومانە بڕەوێتەوە.
لە ناوەندی هاوپەیمانییدا، دیموکراتیک بوون هەیە. یانی تورکیا چۆن ببێتە وڵاتێکی دیموکراتیک؟ تا ئەوەی لە تورکیادا دیموکراتیکبوون نەیەتەئاراوە، پرسی کورد و پرسەکانی دیکە چارەسەر نابن. ئەمە لای هەموو کەسێک ئاشکرایە. تابێت گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا درووستەبێت، ئەمانە پرسەکان زۆر بەرفروانتر دەکات. لە ئێستادا لەسەر کوردستان شەڕێکی مەزن دەگوزەرێت. لە حەماسەوە دەستیپێکرد، دواتر حیزبوڵا و لە کۆتایشدا ڕێژمی بەعسی سووریا هەڵوەشایەوە. شەڕێک لە ئارادایە و ئیدی گەیشتووە بە کوردستان. کوردستان چارەنووسی هەموو کەس و لایەنێک دیاری دەکات. بۆیە هەندێک ناوەند و لایەن هەیە لەسەر کوردستان شەڕ دەکەن. یانی هەر لایەنێک کوردستانی دەستهێنا ئەوا ئەنجامی بەدەستهێناوە. ڕێبەر ئاپۆ بە تەنها پرسەکان نیشان نادات بەڵکو چارەسەریشیان دەخاتە ڕوو. یانی بەم شێوەیە بەرپرسیارێتی خۆی لە ئاست گەلی کورد، گەلی تورکیا، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی دەگرێتەئەستۆ. لەبەرانبەر ئەمەدا دەبێت هەموو کەسێک بەرپرسیارێتی خۆی دیاری بکات، دەوڵەتی تورک هەنگاو بنێت، بۆیە شاندەکە دەڵێت گومان هەیە. گەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوکاتە گومانەکان زیاتر دەبن. پرسی تورکیا دیموکراتیکبوونە. دەوڵەتی تورکیش هیچ کاتێک هەنگاوی بۆ ئەمە نانێت. لەبەرئەوەی گەر دیموکراتیکبوون لە تورکیادا پێشبکەوێت، لە هەموو کەسێک زیاتر کوردان لێی سوودمەند دەبن. بۆئەوەی کورد سوود وەرنەگرێت، دەوڵەتی تورک دیموکراتیکبوون پێشناخات. گەر پەرە بە دیموکراتیک بوون نادات ئەوا هۆکارەکەی پرسی کورددە. لەبەرئەوەی خواستێتی کۆتایی بە کوردان بهێنێت. ئەوەی هەڵگری ئەم عەقڵێتەبێت پەرە بە دیموکراتیکبوون نادات. هۆکاری دیموکراتیک نەبوونی تورکیاش هەر ئەمەیە. لە ئێستادا تورکیا گەیشتووە بە قۆناغێک، ئیدی ناتوانێت وەک پێشوو بەردەوام بێت. بۆ تورکیا دیموکراتیکبوون مەرجە، گەر قبوڵی نەکات و عەقڵێتی نەگۆڕێت ئەوا تەنگەتاو دەبێت و گورزی گەورەی بەرەکەوێت. لێرەدا ڕێبەرئاپۆ دەور وەرەگرێ، دەیەوێت تورکیا هەنگاوبنێت بۆ ئەوەی کۆتاییەکەی وەک عوسمانییەکان نەبێت. لەبەرئەوەی دۆخی ئێستای تورکیا هاوشێوەی کۆتا دۆخەکانی عوسمانییە. ئەمەش مەترسییەکی مەزنە بۆ تورکیا. لێرەدا ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی مێژووی خۆیی پێکدێنێت، پێویستە دەوڵەتیش ئەمە ببینێ و لەسەر ئەم بنەمایە ئەرکی خۆی جێبەجێکات.
لە پرۆسەیەکی لەم شێوەیدا قسەوباسی زۆر دەکرێت، ڕۆژانە پڕوپاگەندە بەڕێوەدەبرێت. دوای ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ گوتی، 'بۆ چارەسەرییەکی یاسایایی و سیاسی ئامەدەم'، پەیوەندی ئێوە وەک تەڤگەر یان وەک لایەنی سێهەم بە ڕێبەر ئاپۆ یان بە دەڵەتەوە درووستبووە یان نا؟
تا ئێستاکە هیچ شتیك نە لە دەوڵەت، نە لە ڕێبەر ئاپۆوە پێمان نەگەیشتووە. هەر لە ڕاگایەیاندنەکانەوە ئەو مشتومڕانەی دەکرێن هەڵدەسەنگێنین. دەمانەوێت تێبگەین. یانی بە فەرمی هیچ شتێکمان بۆ نەهاتووە، بۆیە هیچ شتێک نییە کە دەست و پێمان گرێ بدات. لە ئێستادا دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد و تەڤگەرمان شەڕێکی سەخت بەڕێوەدەبات. هەموو ڕۆژێک ڕاگەیاندراو دەدات، دەڵێن ئەوەندە ئۆپەراسیۆنمان کردووە، ئەوەندمان گرتووە و ئەوەندمان کوشتووە. یانی ئەوان بۆخۆیان دان بەمەدا دەنێن. لە نزیکایەتی دەوڵەتی تورکدا هیچ گۆڕانێک لە ئارادا نییە. لە لایەکەوە دەڵێت، پەرە بە خوشک-برایەتی دەدەین، مێژوویەکی گەورەمان لەسەر بنەمای خوشک-برایەتی هەیە. لایەکی دیکەوە هیچ کاتێک لەسەر بنەمای خوشک-برایەتی ناجوڵێتەوە. گەر بەڕاستی خوشک-براین، گەر بە ڕاستی دەیەوێت پەرە بە خوشک-برایەتی بدات، ئەوکاتە دەبێت مافەکانی کورد جێبەجێ بکەن. وەک چۆن ئەوەی بۆ گەلی تورک کاردەکەن، دەبێت بەهەمان شێوەش مافەکانی گەلی کورد جێبەجێ بکەن. دەبینین هەموو شتێک بۆ گەلی تورک پێشەخەن، بەڵام بۆ گەلی کورد هەموو شتێک لەناوەبەن. یانی لەناوبردنی گەلی کورد بە بنەما دەگرن. ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە خوشک-برایەتییەوە نییە. تەنها خۆ فریودانە. یانی بەڕاستی کەسێک بیەوێت پرسەکان چارەسەر بکات، پەرە بە خوشک-برایەتی و یەکسانی بدات ئەوا دەبێت ئەو سیاسەتەی لە بەرانبەر گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت، کۆتایی پێبهێنێت و زیهنییەتی خۆی بگۆڕێت. هەلێکی مێژووی هاتووەتە ئاراوە، ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت لە زیهنییەتیاندا گۆڕانکاری درووست بکات. گەر ئەو زیهنییەتی تا ئێستا بەکاریانهێناوە نەیگۆڕن، گورزێکی گەورە دەخۆن. لە تورکیادا هەندێک کەس شتەکە دەبینن و دەیانەوێت ئەو زیهنییەتە بخەنەلاوە کە نکۆڵی لە گەلی کورد دەکات. بەڵام لە دەوڵەتدا هێشتا ئەو زیهنییەتە گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و بەردەوامە. ڕەنگە لە هەندێکیاندا گۆڕابێت، بەڵام هێشتا هەندێکییان مکوڕن لەسەری. یانی مرۆڤ لە پراکتیکدا ئەوانە دەبینێت. هەندێک کەس دەڵێن ڕێبەر ئاپۆ هەندێک پەیام و نامەی ناردووە بۆ پەکەکە، بەڵام هیچ شتێکی لەم شێوەیە نییە. لە دەوڵەتیشدا تا ئێستا هیچ گۆڕانێک نییە. یانی وەک هەمووان ئێمەیش لە ڕاگەیاندنەکانەوە بەدواداچوونی بۆ دەکەین و هەوڵەدەدەین لە دۆخەکە تێبگەین. دەوڵەتی تورکیش بەردەوامی دەدات بە کارەکانی، ئێمەیش لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین و ئەوەمان کردووە. تا ئەم زیهنییەتە نەگۆڕدرێت، لە ناوییدا هەلومەرجی ڕێبەر ئاپۆ گۆڕانکاری بەسەردا نەهێندرێت، تا لە پەڕلەماندا کۆمسیۆن درووست نەبێت، لە لایەنی یاساییەوە هەنگاوی بۆ نەنرێت، ئێمە لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین. لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورک ڕۆژانە بە هەموو چەک و هێرشێک دەدات بەسەرماندا. ئەوان خۆیان ئەمە دیاری دەکەن. هەڵبەتە ئێمەیش درێژە دەدەین بە تێکۆشانمان.
بەڕاستی ئەو پەیامە ٧ خاڵییە مۆراڵ و هیوایەکی لە تورکیادا درووستکرد. بەڵام لە هەندێک لە کەسانی ئاکەپە و بەتایبەت ئەردۆغان زمانێکی ژەهراوی و ئیستغلالیانە بەکاردەهێنن. ئەم جۆرە زمانە تورکیا بەرەوو کوێ دەبات و لە نێو کۆمەڵگەی تورکیادا لەبەرانبەر پرۆسەکەدا چ دۆخێک دێنێتەئاراوە؟
وەک سەرەتا گوتم، کاتێک ڕێبەر ئاپۆ ئەو مانیفستیۆیەیی ڕاگەیاند، لەگەڵییدا لەسەر کۆمەڵگەی تورکیا ئاسوودەیەکی هێنایە ئاراوە. یانی کۆمەڵگە بە پرۆسەکە دڵخۆش بوو وە هەناسەیەکی وەرگرت. ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ شاندەکەدا چاوپێکەوتنی کرد و پێی گوتن، لەگەڵ پارتەکانی پەڕلەماندا کۆببنەوە، بۆچوونیان وەرگرن، دەمەوێت پرسەکانی گەلی کورد و تورکیا چارەسەر بکەم و لەم ڕووەوە هێزی چارەسەریم هەیە. بۆیە لە لایەنی تیۆری و پراکتییەکەوە هێزی چارەسەریم هەیە و باوەڕم بە خۆمە. بۆیە گوتی، بڕۆن بۆچوون و ڕوانگەی کۆیی ئەو لایەنانە وەرگرن و بۆمی بهێننەوە. لەسەر ئەم بنەمایە شاندەکە لە پەڕلەماناندا کۆبوونەوەکانی ئەنجامدا. جگە لە ئاکەپە پارتەکانی دیکە لێدوانی ئەرێنیان دا. دەڵێن، گەر بەڕاستی دەوڵەت دڵسۆزە و دەیەوێت پرسەکانی گەلی کورد چارەسەر بکات، ئێمە ئامادەین هەموو پشتیوانی و هاوکارییەک بکەین. یانی لەوڕووە هیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە. ئەم نیشاندەری چییە، مانای ئەوەیە لە سیاسەتی تورکیادا هەندێک گۆڕانکاری پێشدەکەوێت، بەڵام پێشتر ئەمە نەبوو. عەڵێتێکی دەسەڵاتدار هەبوو، هەموویان لەناوبردنی گەلی کوردییان بە بنەما دەگرت. بەڵام لە ئێستادا لە قسەکانیانەوە وا دەردەکەوێت دەیانەوێت بۆ چارەسەرییەک بۆ ئەم پرسە بدۆزنەوە. ئەمە پێشکەوتنێکی گرنگە. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت لە تورکیادا سیاسەتێکی نوێ پێشدەکەوێت. لەسەر ئەمە گفتوگۆ درووستەبن. ئەمە دۆخێکی ئەرێنییە. بەڵام کاتێک مرۆڤ تەماشای ئاکەپە دەکات، کاتێک کە شاندەکە چوو لەگەڵ ئاکەپەدا کۆبوونەوە بکات، چی لێدوانێکیان دا، گوتیان قسەمان کرد. یانی ئەوەندە جددی نزیکەبنەوە! یانی ئەو شاندە بۆ قسەکردن نەچووەتە ئەوێ. لەمەوە مرۆڤ تێدەگات لەوەی ئامانجی ئاکەپەدا چارەسەرکردنی پرسی کورد بوونی نییە، پێشخستنی دیموکراتیکبوون لە تورکیادا لە ئامانجیاندا نییە، گەر هەبووایە ئەوا زمانێکی لەم شێوەیان بەکار نەدەهێنا، وە جدییانە نزیک دەبوونەوە. بۆ نمونە پارتەکانی دیکە جددیانە نزیکبوونەوە ڕەخنە و پێشنیاری خۆیا باس کرد. بەڵام ئاکەپە بە تەنها گوتی قسەمان کردووە. وەک ئەوەی گاڵتە بەخۆی بکات. بەڵام گەر لە لێدوانەکانی ئەردۆغان و ئاکەپە بڕوانین، هیچ پەیوەندییەکی بە چارەسەرکردنی پرسەکانەوە نییە. دەیانەوێت پرسەکان قوڵتر بکەنەوە. لەسەر ئەو بنەمایە لێدوان دەدەن. یانی خواستیانە تێگەیەکی لەوشێوەیە لەناو کۆمەڵگەدا بێننە ئاراوە کە هیچ ڕێگەیەک بۆ ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە نەمێنێتەوە؛ بیانەوێت ملکەچی درووستکەن و ملکەچمان بکەن، دەبێت چەکمان دانێین. یانی بەدەر لە کوشتنکاری حیساب بۆ هیچ شتێکی دیکە ناکەن. گەر چارەسەری لە ئامانجیاندا هەبێت، ئاخۆ زمانێکی ئاوا بەکاردەهێنن؟ نا هەرگیز بەکاری ناهێنن.
وەک ئەوەی دەیڵێن، ڕێگەی پێش پەکەکە نەگیراوە. بۆ پەکەکە چەندین ڕێگە درووستبووە، لە ئێستادا پەکەکە لە زۆر ڕووەوە دەتوانێت بجوڵێتەوە و کار بکات. یانی نابێت خۆیان فریوو بدەن. ئێستا دەڵێن، یان دەبێت تەسلیم ببن، یان لە لەگەڵ چەکەکانیاندا دەیاننێژین! دەبێت باش بیرکەنەوە خۆیان فریوو نەدەن. خۆیان دەنێژرێن. ئەم زمانە زمانی شەڕە، نەک زمانی ئاشتی، نەک زمانی خوشک-برایەتی و نە زمانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. هەرخۆی بە گوێرەی ئەو زمانە کردەوەکانیان بەڕێوەدەبەن. یانی شتەکە هەر ئەوەنییە مرۆڤ بڵێت زمانی پروپاگەندەیە، لە بنەمادا دەیانەوێت پرسەکانی کورد بە توندوتیژی و تیرۆر کۆتایی پێبهێنن. ئەوەی دەیکەن هەمووی لەسەر ئەم بنامایە. هەموو قسەکانیان لەسەر مردن و کوشتنە. چۆن بکوژێت و بریندار بکات، بەدەرلەمە لە هیچ شتێکی دیکە بیرناکاتەوە و دەرنابرێ. یانی بەراستی ئەم زمانە خزمەتی چارەسەری ناکات، دەبێت گەلی تورک ئەمە ببینێت. ڕۆشنبیر، هونەرمەند، ئەکادیمی، ئەو کەسەی بە راستی تورکیایی خۆش دەوێت و وڵاتپارێز، دەبێت ئەمە ببینن و لە دژی بوەستنەوە. یانی بەرژەوەندی هەموو کەسێک لەمەدایە. دەبێت دەستبەرداری ئەم زمان و عەقڵێتە ببێت. بەرژوەندی تورکیا لەمەدایە. بەرژەوەندی ئاکەپەش لەمەدایە. گەر بەم شێوەیەیی ئێستایان بەردەوام بن لەگەڵ خۆیاندا تورکیاش لەناودەبەن.
بەردەوامی هەیە...