هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوونی ئەندامێکی ڕاگەیاند

ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ محەمەد حسۆ لە ١٦ی کانوونی دووەم لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە بەنداوی تشرین شەهید بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ڕاگەیاندراوێک شەهیدبوونی ئەندامێکی بە ناوی محەمەد حسۆ ڕاگەیاند.

لە راگەیاندراوەکەدا گوتی: "ئەندامی هێزەکانمان محمەد حسۆ، لەبەرخۆدانی دژ بە هێرشێکی قورسی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گەیشتە کاروانی شەهیدان.

هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر گەلەکەمان و ژێرخانی هەرێمەکە بەردەوامە. هێرشەکانی ئەم دواییە جارێکی تر دووژمنایەتی کردنی دەوڵەتی تورکی لە بەرانبەر گەلەکەمان سەلماند. بەڵێن بە شەهید حسۆ و تەواوی شەهیدە قارەمانەکان لە هێزەکانی سەرباز و مەدەنی دەدەین تاوەکو بە دەست هێنانی ئازادی و شکۆمەندی لەسەر ڕێگەکەیان بەردەوام بین. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید حسۆ دەکەین. جارێکی تر بەڵێنی درێژەدان بە ڕێگەکەی دەدەین. تا ڕزگارکردنی هەموو خاکە داگیرکراوەکانمان ئالای تێکۆشانمان بشەکێنینەوە."

زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی شەهید:

ناو و پاشناو: محەمەد حسۆ

ناوی دایک: حەلوزە

ناوی باوک: قاسم

شوێن و کاتی لە دایکبوون: کۆبانێ، ٥ی ئایاری ١٩٧٠

شوێن و کاتی بەشداربوون: کۆبانێ، ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٣

شوێن و کاتی شەهیدبوون: کۆبانێ-بەنداوی تشرین، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.