مافە تەندروستییەکانی زەینەب جەلالیان جێبەجێ ناکرێن
ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاشکرایکرد، زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە زەینەب جەلالیان لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و خزمەتگووزارییە پزیشکەکان بێبەش کراوە.
ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاشکرایکرد، زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە زەینەب جەلالیان لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و خزمەتگووزارییە پزیشکەکان بێبەش کراوە.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە بارودۆخی زەینەب جەلالیان لە زیندانی یەزد بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، زەینەب جەلالیان ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و خزمەتگووزارییە پزیشکەکان بێبەش کراوە.
کارێگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەلالیان
ئاماژە بەوەشکراوە، زەینەب جەلالیان بەهۆی ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونی تووشی کێشەی بینین و هەرس و گورچیلە بووە.