قەسەدە: لە ئەنجامی چالاکییەکاندا چەندین چەتە کوژران
لە ئەنجامی چالاکییەکانی شەرڤانانی هێزەکانی (قەسەدە) دژی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەندین چەتە کوژران.
لە ئەنجامی چالاکییەکانی شەرڤانانی هێزەکانی (قەسەدە) دژی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەندین چەتە کوژران.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكراتیک (قەسەدە) سەبارەت بە چالاکییەکانی دژی چەتەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورک بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
بەیاننامەکە وەهایە:
"دوێنێ شەڕڤانانمان لە گوندەكانی باب فەراج، عەبدول حەی لە شارۆچكەی زركان ئۆپەراسیۆنێكیان دژی چەتەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورک ئەنجامدا، كە تێیدا ژمارەیەك چەتەی داگیركەری تورک كوژران و برینداربوون، بەڵام ژمارەیان دیار نییە. بەڵام بۆ گواستنەوەی تەرمی كوژراو و بریندارەكانیان سێ ئەمبولانس گەیشتوونەتە بنكەی باب فەراج.
هاوكات لە بەرەی دێرحافەر، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دەوڵەتی داگیركەری تورك خاڵێكی هێزەكانمانی لە گوندی ئیمام كردە ئامانج، شەڕڤانانمان بە ئامانجگرتنی خاڵ و ئۆتۆمبێلی چەتەکان وەڵامی هێرشەکەی توركیایان دایەوە، هەروەها یەكینەكانی شەهید هاروون ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی چەتەكانیان تێکشکاند.
لە بەرەی بەنداوی تشرین؛ چەتەكانی دەوڵەتی داگیرکەری تورك كاتژمێر ٤ـی بەیانی رۆژی چوارشەم هیرشیان کردە سەر گردی "سیراتەل"، شەڕڤانانمان وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە، هەروەها یەكینەكانی شەهید هاروون شوێنی كۆبوونەوەی چەتەكانیان كردە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر چەتە کوژرا و بریندار بوون، لەهێرشەکەد هیچ زیانێکی بەر هێزەکانمان نەکەوت.
هێزەكانمان لە گوندی سەكاویە كۆگایەكی چەکی چەتەكانی داگیركەری توركیان تەقاندەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەك چەتە كوژران."