کەجەدەکە-ئە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا دەڵێت: "ئەو هێرشە فاشیستییەی لە بەلژیکا دەستی پێ کرد و لە چەند شارێکی ئەوروپا فراوانتر بوو، تادێت دژوارتر دەبێت".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بەهۆی لێدوانەکانی ئەردۆگانی دیکتاتۆر و پرۆپاگەندە پرڤۆکاتیفەکانی هاکان فیدان لە ئەوروپا، گرووپە چەتە فاشیستەکان لەڕێگەی تۆڕی هەواڵگری و کونسوڵخانە و مزگەوتەکانی دەوڵەتی تورکەوە ڕێکدەخرێن، دەڕژێنە گۆڕەپانەکان و ڕووبەڕووی گەنجانی کورد دەبنەوە. ئەمانە هەوڵێکن بۆ بەتاڵکردنەوەی ئەو دەسکەوتانەی لەڕێگەی تێکۆشانی ئازادییەوە بەدەستهاتوون.
کاریگەری هەڵمەتە جیهانییەکە، ڕێپێوانی سەدان هەزار کەسی لە ١٧ ی شوبات لە کۆڵن و بەرخۆدانی سەدان هەزاری لە ناوەندەکانی ئەوروپا و قەرەباڵەغی ئاهەنگەکانی نەورۆز، دەوڵەتی تورکی هەراسان کردووە".
کەجەدەکە-ئە دووپاتی دەکاتەوە ئەم هەوڵانە بۆ تاقیکردنەوەی سەبر و ئارامگرتنی گەلی کورد و گەنجانی کورد، ڕێگە بۆ پێکدادان خۆش دەکات، هەروەها ڕایدەگەیەنێت بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانمان نابێت ڕێگە بۆ هەوڵی پرۆڤۆکاسیۆن و داخوازییەکانی دەوڵەتی تورک خۆش بکەین، دەڵێت: "با هیچ کەس نەبێتە هۆی تاوانبارکردنی تێکۆشانە ڕەواکەمان. بانگەواز لە گەل و ڕێکخراو و مەجلیسەکانمان دەکەین، بەرامبەر ڕووداوەکان هەڵوێست نیشان بدەن و بێجگە لە ناڕەزایەتی دیموکراتیک پەنا نەبەنە بەر هیچ ڕێ و ڕێبازێکی دیکە.
هیچ هێرشێکی فاشیستی و نەژادپەرستی ناتوانێت ڕێگربێت لە تێکۆشانی ڕەوا و ئازادی گەلی کورد. تێکۆشانی ڕەوامان سەردەکەوێت".