کەجەدەکە-ئە: ئەردۆگان تاوانباری شەڕە، نابێت لە ئەڵمانیا بانگهێشت بکرێت و پێویستە دادگایی بکرێت

کەجەدەکە-ئە، ئەگەر ئەڵمانیا پابەندی بەها گەردوونییەکان بێت، پێویستە سەردانی ئەردۆگان لە ١٧ ی تشرینی دووەم هەڵوەشێنێتەوە، چونکە تاوانباری شەڕ و کۆمەڵکوژی گەلانە. بانگەوازی کرد بۆ سەرفەربەری بۆ چالاکییەکەی بەرلین دژی قەدەغەی سەر پەکەکە.

سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، لەسەر بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی سکۆڵز لە ١٧ ی تشرینی دووەم دەچێتە ئەڵمانیا. کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیانی ئەورپا (کەجەدەکە-ئە)، ئەو بانگهێشتنامەیەی شەرمەزارکرد کە پلانێکی قێزەونە دژی گەلی کورد و ڕۆژێک پێش ڕێپێوانی جەماوەری ١٨ ی تشرینی دووەم لە بەرلین دژی قەدەغەی پەکەکە. داوای کرد دەوڵەتی ئەڵمانی دەمودەست واز لەم هەڵوێستە بهێنێت.

لە ڕاگەیاندراوی کەجەدەکە-ئە هاتووە: "دیکتاتۆر ئەردۆگان کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەست بۆ هەموو تیرۆرێک دەبات، لە تورکیا ئۆپۆزیسیۆن سەرکوت دەکات، ١٧ ی تشرینی یەکەم دێتە ئەڵمانیا.

دیکتاتۆر ئەردۆگان تاوانباری جەنگە و بە سوپا خوێناوییەکەی هەرێمی کوردستان داگیر دەکات و بۆمب بەسەر کورددا دەبارێنێت و پلانی خوێناوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین جێبەجێ دەکات. ئەڵمانیا کە یەکێکە لە وڵاتە گرنگەکانی دیموکراسی ئەوروپا، پێش ئەوەی ڕێپێوانی مەزنی ناڕەزایەتی دژی قەدەغەکردنی پەکەکە لە بەرلین بەڕێوەبچێت، بە پێشوازی لەم بکوژە خوێنڕێژە هەڵوێستی خۆی نیشان دەدات".

دووپاتی دەکاتەوە، ئەگەر دەوڵەتی ئەڵمانیا بەرگری لە مافی مرۆڤ دەکات، پێویستە پێشوازی لەم دیکتاتۆرە خوێنمژە نەکات. بێگومان لەوێدا باس لە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوین، کۆچبەری، پاشەڕۆژی ڕێککەوتنی یەکێتی ئەوروپا-تورکیا، هاوکاری ناتۆ و پلانە قێزەونەکان دژی کورد دەکرێت.

ڕایدەگەیەنێت، گەلی ئەڵمان و دژە فاشیستەکان، زۆرێک لە لایەن و کەسە ناڕازییەکان، ئەم سەردانەیان شەرمەزار کردووە.

دووپاتنی دەکەنەوە، وەک گەلی کورد ئەم سەردانە لەم وەختەدا شەرمەزار دەکەن، پێویستە دەوڵەتی ئەڵمانی دەمودەسر واز لەم هەڵوێستە بهێنێت و بانگهێشتەکە هەڵوەشێنێتەوە.

لەکۆتاییدا دەڵێت: "بانگەواز لە گەلەکەمان و مرۆڤدۆستان دەکەین، لە ڕێپێوانی مەزنی ١٨ ی تشرینی دووەم لە بەرلین سەرفەربەر بن و لەڕێگەی بەشدارییەکی جەماوەرییەوە وەڵامی ئەردۆگانی دیکتاتۆر و بانگهێشتەکەی حکومەتی ئەڵمانی بدەنەوە".