کۆمکاری عەرەبی هێرشەکانی تورکیا لە عێراق تاوتوێ دەکات
کۆمکاری عەرەبی کە لە جەزائیر کۆدەبێتەوە پرسی هێرشەکانی تورکیا لە عێراق تاوتوێ دەکات.
کۆمکاری عەرەبی کە لە جەزائیر کۆدەبێتەوە پرسی هێرشەکانی تورکیا لە عێراق تاوتوێ دەکات.
جێگری ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی حوسام زەکی رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا کۆمکاری عەرەبی لەسەر چەند پرسێکی وڵاتنی عەرەب لەوانە قەیرانی سوریا، یەمەن، لیبیا، عێراق و دەستوەردانەکانی تورکیا و ئێران کۆدەبێتەوە.
حوسام زەکی باسی لەوەشکرد کە بڕیاریانداوە لەبارەی هێرش و دەستوەردانەکانی تورکیا و پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق گفتوگۆ بکەن.
دوێنێ جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق بەمەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی گەیشتبووە جەزائیر.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بارەی سەردانەکەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردبووەوە و ئاماژەی بەوەکردبوو کە دوێنێ جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی کۆبووەتەوە و تەوەرو بابەتەکانی کۆبوونەوەکەی هەڵسەنگاندووە.
هـ . ب