کەمپەینی دژی هێرشی کیمیایی لە ئەرجەنتین فراوان دەبێت
کەمپەینی دژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی کە لە ئەرجەنتین لەلایەن کۆمیتەی پشتگیری لە کوردستان دەستیپێکرد فراوان دەبێت.
کەمپەینی دژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی کە لە ئەرجەنتین لەلایەن کۆمیتەی پشتگیری لە کوردستان دەستیپێکرد فراوان دەبێت.
بۆ ئەوەی رێگری لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی بکرێت و دادگایی بکرێت لە ئەرجەنتین کەمپەینێک دەستی پێکردبوو و کەمپەینەکە فراوان دەبێت.
کەمپەینەکە ١ی تشرینی دووەم دەستی پێکرد. قۆناغی سەرەتای کەمپەینەکە ئەوەیە کە کاریگەری لەسەر دەزگاکانی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ دروست بکرێت و دەست بە جموجوڵ بکرێت. قۆناغی سەرەتا تاوەکو ٣٠ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.
لە میتینگی دایکی پلازۆ دی مایۆدا کە هەموو پێنجشەمەیەک لە بۆینس ئاریەس ئەنجام دەدریت، ئەم هەفتەیە راگەیەندراوی کۆمیتەی پشتگیری بە ژنانی کوردی ئەرجەنتین خوێندرایەوە.
لە میتینگەکەدا کە چالاکوان و نوێنەرانی زۆر دەزگای مافەکانی مرۆڤ بەشداریان کرد، بەشداربووان نارەزاییان پیشانی هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیاییدا و رایانگەیاند کە پشتگیریەکی بەهێز لە کەمپەینەکە دەکەن.
بەڕێوەبەرانی کەمپەینەکەش باسی ئەوەیان کرد کە کاروباری کەمپەینەکە لە داهاتوودا زیاتر فراوان دەکەن.
ف.ق