کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ: لە ماوەی 2 ساڵدا ڕێگری لە ئازادکردنی 313 زیندانی کراوە
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئازادکردنی ٣١٣ زیندانی لە ساڵی ٢٠٢١ ـەوە لەلایەن لیژنەکانی کارگێڕی و چاودێرییەوە ڕێگری لێکراوە.
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئازادکردنی ٣١٣ زیندانی لە ساڵی ٢٠٢١ ـەوە لەلایەن لیژنەکانی کارگێڕی و چاودێرییەوە ڕێگری لێکراوە.
ڕێکخراوی IHD کە لە زۆرێک لە شارەکان ڕاگەیاندراوی خوێندەوە، ڕێگریی سیستەماتیکی لە دژی ئازادکردنی زیندانییەکان لەلایەن دەستەی کارگێڕی و چاودێرییەوە شەرمەزار کرد.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە لقی ئەنقەرەی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، لافیتەیەک بە نوسینی "هەڵوەشاندنەوەی دەستەی کارگێڕی و چاودێری کە ڕێگری لە ئازادکردنی زیندانییەکان دەکەن" بەرزکرایەوە.
هاوسەرۆکی لقی ئەنقەرەی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، عومەر فاروق یازچی، بیری هێنایەوە کە لیژنەی پرسی هەواڵی هەر ٦ مانگ جارێک نرخاندن بۆ "باشگوزەرانی" زیندانییەکان دەکات و درێژەی بە قسەکانی دا: "بەپێی فیکرەی سێیەمی خاڵی ٨٩ی یاسای ژمارە ٥٢٧٥ ، داواکاری گشتی کۆماری یان داواکاری گشتی کە لەلایەن ئەوەوە دەستنیشان کراوە کێ دەتوانێت سەرۆکایەتی لیژنەکە بکات.
ئەم لیژنەیە پێکدێت لە: بەڕێوەبەری دامەزراوەکە، بەڕێوەبەری دووەمی بەرپرسی چاودێری و دابەشکردن، کارمەندی کارگێڕی، پزیشکی زیندان، پزیشکی دەروونی، پزیشکی دەروونناس و ستافێکی پاڵپشتی دەروونی-کۆمەڵایەتی، مامۆستایەک، سەرکارمەندی زیندان و پەروەردەکارێک کە لەلایەن بەڕێوەبەری دامەزراوەکەوە هەڵدەبژێردرێت".
هەروەها یازجی گوتی: "ئەم لیژنەیە هەم دژی دەستوورە و هەم دژی ڕێککەوتننامەی ئەوروپییە بۆ مافەکانی مرۆڤ. ڕۆژی 12ی کانونی یەکەمی 2020، ناوەندی گشتیی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی "پەیڕەوی پەیوەندیدار بە ناوەندەکانی چاودێری و دابەشکردن و نرخاندنی زیندانیان" سەردانی دادگای باڵای کرد. بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێک سەبارەت بەم کەیسە نەدراوە".
یازجی ئاماژەی بەوەشکرد، ئازادکردنی زیندانیان دواخراوە، پارێزەر و بنەماڵەکانیان سکاڵای زۆریان تۆمارکردووە بەهۆی بڕیارەکانی دەستەی بەرێوەبردن و چاودێری، گوتی: "وەک ئەوەی کۆمەڵەکەمان دەستنیشانی کردوە، لەوەتەی ساڵی ٢٠٢١، لەوکاتەی پەیڕەوەکە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە تا ئێستا ئازادکردنی لانیکەم 313 زیندانی دواخراوە. ئازادکردنی ئەو زیندانیانە نەک یەکجار بەڵکو چەندین جار لە نێوان ٦ بۆ ٣ مانگ دواخراوە. هەروەها، ئەوەندەی بۆمان دەرکەوتووە، ٤٨ لەو زیندانیانە دوای ئەوەی چەند جارێک ئازادکرانیان درێژکراوەتەوە، ئازادکراون. لەو زیندانیانەی کە ڕێگری لە ئازادکردنیان کراوە، ٨٨ کەسیان زیندانی نەخۆشن و لە لیستی زیندانییە نەخۆشەکانماندا جێگیرکراون. ٤٢ لەو زیندانییە نەخۆشانە نەخۆشی سەختیان هەیە. زیندانی نەخۆش خەیرەدین یەڵماز کە لە ساڵی یەکەمی جێبەجێکردنی پەیڕەوەکەدا ڕێگری لە ئازادکردنی کرابوو، بەهۆی نەخۆشییەوە لە زیندان گیانی لەدەستدا".
هەر سەبارەت بەم پرسە، لقەکانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لە ئامەد، وان، ئیستەنبوڵ، ئێلح، دێرسیم، جولەمێرگ، ڕحا، شەرناخ، مێرسین، مێردین، ئەدەنە، ئەنتاڵیا، ئەسکەندەرون و ئەزمیر لە بارەگەکانیان ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.