کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی: لە زیندانی ئەکچاداغی مەلەتی مافی تەندروستی پێشێل دەکرێت

پارێزەرانی ئەندامی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی لە ئامەد، دووپاتیان کردەوە، لەکاتی سەردانی زیندانی ئەکچاداغی مەلەتی، پشکنینی دەم لەسەر زیندانییەکان دەسەپێنرێت.

پارێزەرانی ئەندامی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی لقی ئامەد، سەردانی زیندانی ئەکچاداغ تیپی (T) مەلەتیان کرد، ئاماژەیان بەوە کرد، پشکنینی دەم لەسەر زیندانییەکان دەسەپێنرێت، بەمەش زیندانییەکان سود لە مافی تەندروستییان وەرناگرن، هەروەها جەخت دەکاتەوە لەوەی، ڕەوشی زینداییە نەخۆشەکان خراپتر دەبێت.

کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی زیندانی نەخۆش زیاد ئاغا ئۆغلۆ پشکنینی دەمی قبووڵ نەکردووە، بەهۆی گەرماوە دووجار تووشی تەنگەنەفەسی هاتووە و گوزاراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. کۆمەڵەکە دووپاتی دەکاتەوە، مافی تەندروستی زیندانییەکان پێشێل دەکرێت.