کۆمیتەی کاروچالاکی سەدساڵەی لۆزان بانگەوازێکی بڵاوکردەوە

بەبۆنەی یادی سەدساڵەی لۆزانەوە، کۆمیتەی کاروچالاکی سەدساڵەی لۆزان، لە ٢٢ و ٢٣ تەمموز لە شاری لۆزان کۆنفرانسێک ڕێکدەخات، بەم بۆنەیەوە بانگەوازێکی بڵاوکردەوە.

لە دەقی بانگەوازی کۆمیتەکەدا هاتووە: " هەروەک ئەزانن 100 ساڵ لەمەوبەر لە شاری لۆزانی سویسرا کۆنفرانسێک بەسترا و پەیمانێک ئیمزا کرا. لە ئەنجامدا جارێکی دی کوردستان پارچەپارچە کرا. ئێمە وەک نوێنەرانی پارت و رێکخراوو وەک کەسایەتی کوردستانیی، لە رۆژانی شەمەو یەکشەمە، 23.22/7/2023 لە 100 ساڵەی پەیمانی لۆزاندا، لە شاری لۆزان کۆئەبینەوە. لە کۆبوونەوەدا ئەنجامی ئەو پەیمانەو کاریگەریەکانی لەسەر کوردستان هەڵئەسەنگێنین و هەڵوێستی خۆمان دەرئەبڕین".

ئاماژە بەوە دەکەن، ئامانج لەم کۆنفرانسە پیشاندانی هەڵوێستی کوردستانی و ناڕەزایەتییە دژیئ ئەم پەیماننامەیە و دەڵێن: " تەواوی رۆژەڤی کۆنفراس لەسەر پەیمانی لۆزان و ئەنجامە نەرێنییەکانی ئەو پەیمانەیە لە کوردستاندا. 100 ساڵ لەمەوبەر لە لۆزان کۆنفرانسێک بەستراو بڕیاری لەچارەنووسی گەلی کوردستان دا. بێ پرس وڕای ئێمە ولاتەکەمانیان پارچەپارچە کردو ئێمەیان ئەژمار نەکرد. ئێمە ئەمانەوێت لە 100 سالەی ئەو پەیمانە شوومەدا، هەڵوێستێکی کوردستانیی بنوێنین و ناڕەزایەتی خۆمان بەرامبەررێکخەران و بڕیاردەرانی ئەو پەیماننامەیە پیشان بدەین و دەنگی خۆمان بگەیەنینە راێ گشتی جیهان. "

بڕیار وایە لە ٢٤ تەمموزی ٢٠٢٣، هەمان ڕۆژی واژۆکردنی پەیماننامەی لۆزان و لەبەردەم هۆڵی دانوستانی پەیماننامەی لۆزان، بە چالاکییەکی جەماوەری ئەنجامنامەی کۆنفرانس بخوێننەوە.

لە درێژەی بانگەوازەکەدا هاتووە: " لە هەر چوار پارچەی کوردستان و تاراوگە، کورد و کوردستانیان لە شاری لۆزان کۆئەبنەوە و بە یەکەوە و بە دەنگێکی بەرز بانگی ویژدانی مرۆڤایەتی و هەموو دەوڵەتانی دنیا ئەکەن و رائەگەیێنن:

لە 100 ساڵەی پەیمانی لۆزاندا ئێمە کورد و کوردستانیان لە لۆزانین. بەیەکەوە پەیماننامەی لۆزان رەد ئەکەینەوە!..."

کۆمیتەکە بانگەوازی میدیا و ڕاگەیاندنەکان دەکات، بەشێوەیەکی بابەتییانە کۆنفرانسەکە ڕووماڵ بکەن.

 

پلانی ڕۆژانی کۆنفرانسەکە بەم جۆرەیە:

 

رۆژی یەکەم، شەمە، 2023.07.22

 

10.00-10.10 کردنەوە

10.10 – 10.30 سینەڤزیۆن

10.30 – 13.00 پەیامی بەشداربووان

13.00 – 14.30 پشووی نانخواردنی نیوەڕۆ

14.30 – 16.30 بەردەوامیی پەیامی بەشداربووان

16.30 – 16.45 پشوو

 

پانێلی 1

16.45 – 19.00

ئەنجامەکانی پەیماننامەی لۆزان لە کوردستان.

 

1. سوهەیلا قادری، مێژوونووس، بواری پەیوەندی نێودەولەتی

2. پرۆفیسۆر نەرمین محەمەد ئەمین عەلی. مێژوونووس و شوێنەوارناس

3. د. عبدالاله ئەلمستەفا، هاوسەۆکی کۆمیتەی تەنسیقیی زانکۆکانی باکورو رۆژهەڵاتی سوریا

4. محەمەد بەیرەق، نووسەر و لێکۆڵەر

پرسیار و وتووێژ

 

19.00 شیو ( نانخواردنی ئێوارە )

 

رۆژی دووەم، یەکشەمە، 2023.07.23

 

پانێلی 2

09.00 – 11.00

بارودۆخی ژنان و تێکۆشانی ژنان

 

PHD 1. مننەوەر عەزیزئۆغڵو،

2. نەرمین عوسمان، وەزیری پێشووی کاروباری ژنان

 

پانێلی 2ب

10.00 – 11.00

بارودۆخی گەلانی دیکەی کوردستان

3. ئایدی ئاسڵان، نووسەر و لێکۆڵەر

MA Education4. نایری نورەدین،

پرسیار و وتووێژ

 

11.00 – 11.15 پشوو

 

پانێلی سێیەم

11.15 – 13.15

100 ساڵ تێکوشان لەبەرمبەر پەیماننامەی لۆزان

1. پرۆفیسۆر نایف رەزوان. کۆلێژی یاسا، زانکۆی ڤیەننا

 پۆڵۆنیا. Jagiellonian2. د. ئازاد حاجی ئاغایی. لێکۆڵەر، زانکۆی

3- ئارێز عەبدوڵا، نووسەر

4. د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، نووسەر

پرسیار و وتووێژ

 

13.15 – 14.30 پشووی نانخواردنی نیوەڕۆ

 

ئەنجامنامە

14.30 – 16.00 بڕیار و راسپاردەکانی کۆنفرانس

16.00 – 16.45 وتووێژ لەسەر بڕیار و راسپاردەکان

17.00 کۆتایی

 

 

ئەدرێسی کۆنفرانس:

Salle de Congrès de Beaulieu

Av. Bergières 10, 1004 Lausanne, Switzerland