'کۆنفرانسی دیموکراسی و ئازادی' بەردەوامە
کۆنفرانسی دیموکراسی و ئازادی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە دووەم رۆژدا لەبارەی ' ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی' بەردەوامە.
کۆنفرانسی دیموکراسی و ئازادی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە دووەم رۆژدا لەبارەی ' ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی' بەردەوامە.
٢مین دانیشتن بە بەشداری ١٧ کۆمەڵە و دەستپێشخەری کە تێکۆشانی یاسا و دادپەروەری بەڕێوەدەبەن، بە سەرپەرشتی دکتور نیر موتلوئەر دەستیپێکرد.
لە کۆنفڕانسەکەدا لەسەر ناوی دایکانی ئاشتی نائیفە ییغید قسەی کرد و رایگەیاند، دایکانی کورد چەندین ساڵە بۆ ئاشتی تێدەکۆشن و لەگەڵ ئەوەشدا تەرمی منداڵەکانیان لە ساردخانەکاندا رادەگیرێت.
ییغید وتی، " تەرمی منداڵەکانمان بە پۆستە بۆمان دەنێرنەوە." و داوای لە پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ کرد کە پشتگیری لە ئاشتی بکەن.
سامی ئەلڤان باوکی بەرکین ئەلڤانیش رایگەیاند، دەسەڵات ناتوانێت ئاشتی و ئارامی و دادپەروەری جێبەجێ بکات و لەبەرئەوەش پێویستە یەکێتی نێوان پێکهاتەکان بەهێز بکرێت.
فەرید شەنیاشاریش کە لەگەڵ دایکیدا بەردەوامن لەسەر چالاکی ئیشکگری دادپەروەری ئاماژەی بە کۆمەڵکوژی نەخۆشخانەی پرسوس دا کە بەو هۆیەوە کەس دەستگیرنەکراوە و وتی، " لەدژی ئەم نادادپەروەریە، خۆی و دایکی دەستیان بە بەرخۆدان کردووە."
محەمەد ئوزکان، باوکی هۆگر ئوغور کە لە کۆمەڵکوژی پرسوسدا شەهید بووە وتی، " پێویستە هاوپەیمانی دیموکراسی بەهێز بکرێت."
لەسەر ناوی دەستپێشخەری دایکانی شەممە ماسید ئوجاک باسی ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی شەنیاشار کرد و وتی، ٩ی ئازار ئیشکگری دادپەروەری شەنیاشارەکان دەکەوێتە دووەمین ساڵیەوە و داوای کرد کە هەموو کەسێک بەشداری چالاکی ٩ی ئازاردا لەبەردەم دادگای روحا بکەن.
ئوغور کاراتاش ئەنجامی دەستپێشخەری پشطگیری زیندانیان ئاماژەی بە زیندانیانی نەخۆشدا و وتی، لە هەزار و شەشسەد زیندانی نەخۆش شەشسەد کەسیان لە دۆخێکی خرابدان. کاراتاش رایگەیاند کە کێشەی زیندانەکانی تورکیا بە بەرخۆدانی دەرەوە و بریاری خانەوادەی زیندانیان دەتوانێت چارەسەر ببێت.
لەسەر ناوی فیدراسیۆنی عەلەویانی دیموکراتیک، محەمەد بایراک رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی لەدژی نایەکسانی کە بەرانبەر عەلەویەکان دەکرێت تێدەکۆشن.
لەسەر ناوی کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان (جیک) سەرۆکی گشتی جیک ئەحمەد تورهالی قسەی کرد و ئاماژەی بە توندوتیژیەکان لە کوردستاندا و وتی، " کێشە ئیسلام نییە،بەڵکو دەسەڵاتە."
ف.ق