یەکەمین بەشداربووی کۆنفرانسی ئینتەرناسیۆنالیستی رۆژئاوا زەریان بەرخۆدان لەبارەی کۆنفرانسەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
زەریان بەرخۆدان رایگەیاند کە کۆبونەوەی ئینتەرناسیۆنالیستەکانی ٢٧ وڵاتی جیاواز هەنگاوێکی زۆر کاریگەر بوو و وتی، " من پێشتر لە ئیتاڵیا بەم ئەندازەیە هاوڕێی جیاوازی چەندین وڵاتم نەناسیبوو."
بۆ ئەوەی ئەم کۆمەڵگایە، ئەم هاوڕێیانە شتێکی جیاواز لە سیستم بخوڵقێنن، کۆبوینەوە، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە جیهان پێویستی بە یەکێتیەکی هێشتا بەهێزتر هەیە. نە تەنها لە رۆژئاوا، بۆ بەڕێوەبەردنی کارێکی بەم شێوەیە لە وڵاتی ئێمەش هێز و وزەیەکی بەم شێوەیە پێویستە. ئێمە دەزانین کە کێشەی سەرەکی لە هەموو وڵاتێک هاوشێوەیە و ئەوەی لە هەموو هەرێمێک کۆمەڵگا لەناودەبات و دەکوژێت، سیستم خۆیەتی."
بەرخۆدان ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆڵی ژنان لەکۆنفرانسەکەدا زۆر گرنگ بوو و گوتی" چونکە ماوەی ٥٠٠٠ ساڵە ژنان لەلایەن سیستمەوە دەچەوسێنرێتەوە. لەبەر ئەوە، ژنان زیاتر لە پیاوان ئەزموونیان هەیە. لە ئینتەرناسیۆنالیزمدا ژنان دەتوانن هەم لە ڕووی ئایدۆلۆژی و هەم لە ڕووی پراکتیکیەوە پێشەنگ بن. ڕۆڵی ژنانی ئینتەرناسیۆنالیست زۆر گرنگە لە گەیاندنی بەهای یەکسانی و مرۆڤایەتییەکان کە لە وڵاتانی ئێمەدا بە فراوانی نابینرێن"
لەبارەی ئەو ئەنجامە گرنگانەی کە لە کۆنفرانسەکەدا دەرکەوت، بەرخۆدان وتی: "کۆبونەوەکەمان گرنگ بوو. چونکە ئێمە کاری ئینتەرناسیۆنالیستیمان لە ڕۆژئاوا قوڵتر کردووە. پلانی جیاواز هەیە. بێگۆمان پەروەردەیەک بوو. هێشتا رێکخراوە ئایدیۆلۆژییەکان لێرە لە ڕۆژئاوا هەن، بەڵام گرنگترین شت بۆ من ئەوەیە کە چۆن دەتوانین بگەینە وزە و ئایدۆلۆژیای شۆڕشی ڕۆژئاوا لە وڵاتەکەماندا. چونکە ئێمە زۆر جار هەست بە ون بوون دەکەین. کاتێک دەگەڕێینەوە بۆ وڵاتەکەمان ئێمە تێناگەین چۆن ئەم کارە شۆڕشگێڕانەیە دەکرێت و ئەنجام بدرێت.
چونکە ئێمە دەگۆڕین، ڕوانینمان دەگۆڕێت، کەسایەتیمان دەگۆڕێت. کاتێک دەگەڕێینەوە بۆ جیهانەکەمان، لە کۆمەڵگەکانماندا، زۆر جار نازانین چۆن کاری شۆڕشگێڕانە ئەنجام بدەین"
زەریان بەرخۆدان ڕایگەیاند، کە بنەمای ئەم شۆڕشە بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالانە، تێڕوانینێکی شۆڕشگێڕانەیە و لەسەر بنەمای مرۆڤایەتی و جیاوازییەکان دانراوە و وتی: "لە کۆمەڵگاکانماندا لە هەر شوێنێکی جیهان بێگومان بەجیاوازییەکی زۆرەوە دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت. وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، دەبێت کۆمەڵگاکانمان شیبکەینەوە و چارەسەری مرۆیی بۆ کۆمەڵگاکەمان بدۆزینەوە، بۆیە بیرۆکەی عەبدوڵا ئۆجالان، کاری ئینتەرناسیۆنالیستی گرنگە لەسەر خاکەکەمان بەردەوام بێت"
زەریان بەرخۆدان گوتی: من وەک مرۆڤێکی ئیتالی زۆر هەستم بە گرنگی ئەم کۆنفرانسە کرد. من بیر لەوە دەکەمەوە کە چۆن بەهاکانی ئەم ئەزموونە دەتوانن بگەنە ئیتالیا، هاوڕێکانم، دۆستەکانمو خێزانەکەم. بەڕای من ئیتالیا وڵاتێکە کە زۆر کراوەیە بۆ گۆڕان. ئەم کۆنفرانسە دەتوانێت نەک تەنها بۆ ڕۆژئاوا، بەڵکو بۆ وڵاتەکەم ببێتە مایەی سوودبەخشین. چونکە ئەو هەڤاڵانەی کە لەکۆنگرەکەدا ئامادەبوون خەڵکی هەمان شوێنن و لەهەمان سیستەمەوە هاتوون. ئەو کێشانەی کە ئاماژەیان پێدا کێشەی منیشە. بۆیە دەتوانین شتێکی تر دروست بکەین. هیوادارم لە ئیتالیا بتوانرێت بە سوود وەرگرتن لە بیروبۆچوونەکانی عەبدوڵا ئۆجالان و بزووتنەوەی کورد ڕێکخستنی خۆی بنیات بنێت."
ف.ق