کۆنگرەی بەڕێوەبەری خۆجێیی ئەوروپا رەخنەی لە سیستمی قەیوم گرت
کۆنگرەی بەڕێوەبەری خۆجێیی و هەریمی ئەوروپا (KRXHE) لەکاتی خستنەدەنگدانی پێشنیارنامەیەک لە بارەی تورکیا رەخنەی تووندی لە سیستمی قەیوم گرت.
کۆنگرەی بەڕێوەبەری خۆجێیی و هەریمی ئەوروپا (KRXHE) لەکاتی خستنەدەنگدانی پێشنیارنامەیەک لە بارەی تورکیا رەخنەی تووندی لە سیستمی قەیوم گرت.
پەرتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەشداری لە دانیشتنی KRXHE کرد. ئەندامی کۆنگرەی هەدەپە عەدالەت فیدان و نوێنەری هەدەپە لە ئەنجومەنی ئەوروپا فایەق یاگیزای نوێنەرایەتی هەدەپەیان کرد.
لەکاتی دانیستنەکاندا لەبەر ئەوەی تورکیا لە قۆناغی بەدواداچووندایە، ئەو راپۆرتەی لەلایەن کۆمیتەی چاودێریی کۆنگرەوە ئامادەکرابوو، پێشنیارە بڕیارێک و پێشنیارنامەیەک پەسەندکرا.
لە راپۆرتەکەدا لەبارەی دۆخی نوێنەرانی هەڵبژێردراوی خۆجێیی لە تورکیا، بەهۆی باشنەبوونی جێبەجێکردنی بڕیاری پێشنیارکراوی کۆنگرە خوێندنەوەی بۆ دەکرێتەوە. داوا لە دەوڵەتی تورک دەکرێت کە پێناسەی تیرۆر بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ و بەها دیموکراسیەکان وێنایەکی شکۆمەندانە بێت، هەموار بکرێتەوە.
شاندی تورکیا دوو پێشنیارنامەی هەمواریان رادەست کرد، بەڵام یەکیان لە لایەن کۆنگرەکەوە رەتکرایەوە و ئەوەیتریش لەلایەن شاندی تورکەوە کشێنرایەوە.
لە گفتوگۆکاندا دۆخی بەڕێوەبەرایەتی خۆجێیی لە تورکیا و بەتایبەتیش سیستمی قەیوم بە تووندی رەخنەی لێگیرا.
عەداڵەت فیدان رایگەیاند: کە ئەو یەک لەو ٦٥ سەرۆک شارەوانیەیە کە قەیوم لە شوێنەکەیان دانراوە و وتی: "ئەوە دۆخێکی نائاساییە"، فیدان هەروەها باسی لەوەکرد، کە بە هۆی ئەوەی بەشدارییان لە بەرنامەکانی ٢٥ی تشرینی یەکەم و ٨ی ئادار کردووە سەرۆک شارەوانییە ژنەکان دەستگیرکراون.
هـ. ب