کۆنگرەی نەتەوەیی لە دژی داگیرکاریی کوردستان دەستیپێکرد
نوێنەرانی حزبە کوردییەکان و ڕۆشنبیرانی چوار پارچەی کوردستان لە کۆنگرەیەکی دژ بە داگیرکاریی کوردستان کۆبوونەوە.
نوێنەرانی حزبە کوردییەکان و ڕۆشنبیرانی چوار پارچەی کوردستان لە کۆنگرەیەکی دژ بە داگیرکاریی کوردستان کۆبوونەوە.
کۆنفرانسێک لە هۆڵەندا لەلایەن پلاتفۆرمی دژە داگیرکاریی کە لە ئەوروپا دامەزراوە، ڕێکخرا.
هەروەها چەندین نوێنەری پارت و پەرلەمانتار و سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپە کە دوورخراونەتەوە، بەشداری کۆنفرانسەکە بوون.
لەسەر ناوی پلاتفۆرمەکە، رەفیق غەفور قسەی کرد و وتی:"ئامانجمان ئەوەیە کە حزبە کوردییەکان پێکەوە کۆبکەینەوە و تێکۆشان لە دژی داگیرکەران یەک بخەین. چونکە ئێمە بۆ مانەوە تێدەکۆشین. هەروەها دەبێت بەم هەستیارییە هەڵسوکەوت بکەین.
بەناوی دیوانی کۆنفڕانسەکە، ڕۆژنامەنووس فەهیم ئیشیک قسەی کرد و وتی، ئامانجیان یەکخستنی کورد بووە لە دژی داگیرکەران.
شێخ شەماڵ، لەسەر ناوی یەکێتی قسەی کرد و وتی: پێویستە هەمووان لە دژی داگیرکەران بوەستنەوە و وتی:"ئەمە شەڕێکی مانونەمانە. پێویستە ڕێکخراو و لایەنە کوردییەکان هەمەجۆرە هزرێک وەلابنێن و بە هەستیاریی نەتەوەیی نزیک ببنەوە."
ئاسیا ئەڤدڵ لەسەر ناوی کۆنگرەی ستار قسەی کرد و وتی: ئێمە ئەمڕۆ لێرە قسە دەکەین، بەڵام کۆمەڵگای ئێمە لە ئازاردایە. ئێمە شەهید دەدەین، دەمرین، دووردەخرێینەوە، فڕێمان دەدەنە زیندانەکان، ئەرکی ئێمەیە کە لە دژی داگیرکەران شەڕ بکەین."
هاوسەرۆکی کەنەکە، ئەحمەد کاراسو، وتی:"یەکێتی نەتەوەیی تەنها بە ئەکادیمی و ڕۆشنبیران دەکرێت. ئەو لایەنانە دەبێت بەبێ جیاوازی کار بۆ یەکڕیزی بکەن. پێویستە ئەو چینە دیالۆگ لەنێوان لایەنەکاندا دروست بکات و ئێمە پێکەوە دژی دوژمنانمان شەڕ بکەین"
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە زوبەیر ئایدار ڕایگەیاند، کە ئەوان بەناوی شەڕڤانانەوە کە لە بەرەی پێشەوە دژی داگیرکەران شەڕ دەکەن سڵاو لە پلاتفۆرمەکە دەکەن و وتیشی "ئێمە پشتگیری کاری بەم شێوەیە و گرنگ دەکەین. ئێمە لە تێکۆشانێکی دوور و درێژداین. لە هەر چوار پارچەی کوردستان ئێمە لە دژی داگیرکەران تێدەکۆشین. ئێمە داگیرکەری بە تەنها بە دەوڵەتێک نابینین. ئێمە تورکیا، عێراق، ئێران و سوریا وەک دەوڵەتێکی داگیرکەر دەبینین و دژیان شەڕ دەکەین"
فوئاد جەمال بەناوی گۆڕانەوە باسی لە کۆمەڵکوژییەکانی لە مێژووی کوردستاندا کرد و وتی: پێویستە هەمووان بۆ کۆتاییهێنان بە کۆمەڵکوژییەکان بجەنگین.
بێریڤان دۆسکی لەسەر ناوی کورد- پەن قسەی کرد و وتی: پێویستە تاوانەکانی داگیرکەران لە کوردستان بخرێتە رۆژەڤی کاری نێودەوڵەتییەوە.
هەروەها کەکەپە – باکور، تیشکی خستە سەر گرنگی تێکۆشانی هاوبەش.
ف.ق