کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەی ١٢هەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ١٩ی تەمموزی ڕۆژئاوا ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات لە ١٩ی تەمموزی ٢٠١٢دا لە کۆبانێیەوە دەنگی خۆسەری بەرزبوویەوە، ڕووناکی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان دەرکەوت و ڕۆژ بە ڕۆژ گەشتر دەبێتەوە و دەڵێت: "لەو بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوخۆی سوریادا، کورد و کوردستانیان هێزیی خۆیان یەکخست بۆ ڕێکخستن و بەهێزکردنی خۆیان لە کەمترین کاتدا لە کۆبانێ تا دێرک چەندین شار و گوندییان خرانە ژێر ئاسایشی خۆیانەوە."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کراوە بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان و هاتووە: "دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی ژێر دەسەڵات و ئاسایشی بەڕێوەبەری خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەندین تەکنۆلۆژیای سەربازی و هەواڵگریی تر کۆمەڵکوژییەکی ترسناک ئەنجام دەدەن. ژیانی خەڵکی مەدەنیش بۆتە دۆزەخ. وێڕای بێباکی لە دەوڵەتی تورک، بەرخۆدانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بە بەهێزییەوە بەردەوامە و هەموو داینامیکی و میکانیزمەکانی ئیدارەی خۆسەر بە شانازییەوە بۆ سەلامەتی خەڵکی ناوچەکە تێکۆشانێکی سەربەزانە بەڕێوەدەبەن."
لە کۆتاییدا کەنەکە ١٢ ساڵەی دامەزراندی خۆسەری لە هەموو کورد و کورستانیان پیرۆز دەکات و بانگەوازی کرد و دەڵێت: "وەک کەنەکە داوا لە هەموو کورد و کوردستانیان دکەین بۆ پاراستن و زیندوڕاگرتنی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە بەرامبەر هەموو هێرش و جوڵەی داگیرکارییدا لەگەڵ خەڵکی ڕۆژئاوادابن."