کەنەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ پرۆفیسۆر ئێریک دەیڤید بڵاوکردەوە

پسپۆڕی یاسای نێونەتەوەیی ئێریک دەیڤید گیانی لەدەستدا، کەنەکە بەو بۆنەیەوە، گوتی: "کوردەکان پسپۆڕی یاسای نێونەتەوەیی ئێریک دەیڤید لەبیرناکەن، ئەو بە بەڵگەی مێژوویی سەلماندی پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە" و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی کرد.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە بەبۆنەی گیان لەدەستدانی پسپۆڕی یاسای نێونەتەوەیی و ئەکادیمیستی بەلژیکی، پرۆفیسۆر ئێریک دەیڤید.

کەنەکە ڕایگەیاند، ئێریک دەیڤید پسپۆڕێکی یاسای نێونەتەوەیی و کەسێکی قەدرگرانە کە کوردەکان لە نزیکەوە دەیناسن، لە درێژەدا دەڵێت: "ڕێزدار ئێریک دەیڤید، پسپۆڕێکی هێژا بوو، بە دانایی و ئەزموون و زانینی خۆی، ڕاپۆرتێکی شارەزایانەی پێشکەشی دادگای بەلژیکا کرد و ڕایگەیاند پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە، بەگوێرەی هەموو نۆرمە نێونەتەوەیی و یاساییەکان، ژنێڤ لایەنێکی شەڕە.

ڕێزدار دەیڤید بە بەڵگەی مێژوویی سەلماندی، پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە. بۆیە کورد ئەو لەبیرناکەن. خودا میهرەبانی بەسەردا ببارێنێت و سەبووری بداتە خۆشەویستان و بنەماڵەکەی".