کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە هۆڵەندا لەبارەی خولی دووەمی هەڵبژاردن کۆبووە

کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە هۆڵەندا لەبارەی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆبووە کە بڕیارە ٢٠ تاوەکو ٢٤ی مانگ لە ئامستردام، دەن هاگ، دیڤینتیر و ئیندهۆڤن بەڕێوە دەچێت و پلانی خۆی داڕشت.

کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە هۆڵەندا لەبارەی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە دەن هاگ کۆبووە.

لە کۆبونەوەکەدا پلانێکی فراوان بۆ رۆژانی ٢٠ تاوەکو ٢٤ی ئەم مانگە داڕێژرا کە لەو رۆژانەدا هەڵبژاردن لە ئامستردام، دەن هاگ، دیڤینتیر و ئیندهۆڤن بەڕێوە دەچێت.

ناوەندی هەڵبژاردنەکانی هۆڵەندا لە پرۆسەی هەڵبژاردندا، مافی دەنگدانی گەل مسۆگەر دەکات.

کۆبونەوەکە بە دروشمی ' دیکتاتۆر ئەردۆغان لە خولی یەکەمدا سەرنەکەوت، لە خولی دووەمیشدا تێکی دەشکێنین' کۆتایی هات.

ف.ق