بە گوێرەی ئامارەکانی بانکی جیهانی لەو وڵاتانەیدا کە هەڵاوسانی نرخی خۆراک تێیاندا بەرزە، تورکیا لە ریزبەندی ١٠یەمیندایە. لەماوەی سێ ساڵی رابردووشدا، هەڵاوسانی نرخی خۆراک بە رێژەی لەسەدا ٢٤٥ زیاتر بووە. بە پێی داتاکانی دیسک-ئار هەڵاوسانی نرخی خۆراک کە لە ساڵی ٢٠٠٥ دا ٥.٩٥ ٪بوو، لە ساڵی ٢٠٢٣دا گەیشتووەتە ٥٣.٩٢٪. بە تایبەتیش پەتای کۆڤید-١٩ و کاریگەری و لێکەوتەکانی شەڕی ئوکرانیا، هەڵاوسانی خوراکی لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا زیاتر کردووە. بە گوێرەی ئامارەکانی سندووقی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بەهای خۆراک لەسەر ئاستی جیهانی لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا بە رێژەی لەسەدا ٢١ زیادی کردووە.
کەواتە هەڵاوسانی نرخی خۆراک لە تورکیا کە وڵاتێکی کشتوکاڵییە، بۆجی بەم رادەیە بەرزە؟ سەبارەت بەو بابەتە بەرپرسی سیاسەتی ئابوری و کشتوکاڵی هەدەپە رزوان توران قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
توران رایگەیاند کە ئەوان لە دژی کشتوکاڵی بەپلان نین و وتی، "بەڵام سەبارەت بەوە زۆر ماددەی گرنگ پەیوەندی بە داراستانەکانەوە هەیە و ئەو ماددانە رێگە لەبەردەم تاڵانی دارستانەکان دەکەنەوە. ئەگەری قەیران و ریسکی کە ئاکەپە چەندین ساڵە بەهۆی سیاسەتی کشتوکاڵی نیولیبڕاڵەوە ئافراندوویەتی، جارێکیتر دەیانبەستێتەوە بە فاکتەری دەرەکی. واتە وەک ئەوەی لەمەدا بەرپرسیار نییە. ئێمەی سۆسیالیست لەگەڵ پلاندانانداین. بەڵام نەک ئەو پلانانە بەشێوەیەکی بروکراتی دابڕێژرێن. واتە دەسيڵاتدارییەک کە دەڵێت چاکە و باشەی هەموو شت دەزانین، هەروەها لە کشتوکاڵیشدا دەڵێت کە ئێمە بڕیار دەدەین کە لە کشتوکاڵدا لە چ ناوچەیەک چ بچێندرێت و کێ بیچێنێت".
توران هێمای بۆ ئەوەش کە سێ خاڵی گرنگی کشتوکاڵ بەم جۆرەن: "یەکەم ئاسایشی خۆراکە، واتە بەروبوومی بێ ژەهر، یان ئەگەر وشەکە لەجێدا بێت بە بێ کیمیایی.. یەکێکی دیکە، شیاوبوونی خۆراکە، واتە خۆراکەکە بۆ مرۆڤەکان شیاو بێت. سێهەمنیش دەسەڵاتی بەرهەم و خۆراکە. ئەمەش داواکارییەکی دیموکراتیکە لە دژی دیکتاتۆری و سەرەڕۆیی ناوەندی، داواکاریی خۆجێییە. لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی خۆراک بە واتای ئەوە دێت لە جوتیار خۆی بڕیار لەوە بدات کە چی بچێنێت و چۆن بیچێنێت. ئاکەپە دەسەڵاتی خۆراک و بەروبوومی لە جوتیاران سەندووەتەوە. بەتایبەتی دەڵێن کە ئێمە لە کشتوکاڵی بە پلان و بەرنامەدا، کشتوکاڵ بە پێی گرێبەست بەرەوپێش دەبەین. کشتوکاڵی بە پلان و بەرنامەش پەیوەستە بە رژێمی یەک کەسیەوە.
دەبێت مرۆڤ ئەم پرسیارانە بکات. لە تورکیا بۆچی تەمەنی جوتیاران بۆ ٥٥ ساڵ دابەزێندراوە؟ لە تورکیا بۆچی کێڵگەی کشتوکاڵی لە ٢٦ ملیۆنە بۆ ٢٣ ملیۆن دابەزیوە؟ بۆجی تائێستا لە ناوچەکانی کوردستان قەدەغەی رۆیشتن بۆ لەوەڕگەکان بەردەوامە؟ بۆجی زیانەکانی سیاسەتی شەڕ لە سەر کشتوکاڵ لەبەرچاوناگیرێن؟ بۆچی ژمارەی مەڕووماڵاتەکان روویان لە کەمبوونەوە و داکشانە؟
رزوان توران ئاماژەی بەوەکرد کە لە جیهان هەڵاوسانی نرخی خۆراک لە دابەزیندایە، بەڵام بۆچی لە تورکیا هەڵدەکشێت و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "هەڵبەت پێویستە وەڵامی ئەوە بدرێتەوە. تورکیا لە رووی کشتوکاڵیەوە، وڵاتێکی گرنگە، بۆچی نرخەکان بەرزدەبنەوە؟ نایانەوێت وەڵامی ئەوە بدەنەوە. هەوڵ دەدەن کە ئەوە بخەنە سەر جوتیاران. کشتوکاڵی مێژوویی جوگرافیای ئاناتۆلی و مێزۆپۆتامیا لەناوبرا. چەند ساڵە هاوار دەکەم؛ تورکیا بەرەو قەیرانی خۆراک هەنگاو دەنێت. لەوبارەوە دەبێت رێوشوێن بگیرێنە بەر".
هـ . ب