'کتێبخانەی ڕێبەرتی' لە لوزەرنە
'کتێبخانەی ڕێبەرتی' کە بۆ ناساندنی هێڵی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ رای گشتی لە ئەورۆپا کار دەکات، لە لوزەرنە.
'کتێبخانەی ڕێبەرتی' کە بۆ ناساندنی هێڵی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ رای گشتی لە ئەورۆپا کار دەکات، لە لوزەرنە.
لە کتێبخانەی گەڕۆکدا کە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی سویسرا لە ٢٧ی ئازاردا لە زۆریخ بە دروشمی ' ئازادی سەردەکەوێت' دەستیپێکرد، مۆدێلی ژیانی دیموکراتیک، ژیانی ژینگەپارێزی و ئازادی ژنان کە بەرهەمی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردە، پێشکەش دەکرێت. ناسنامەی هێڵی ئازادیخوازی کە ڕێبەر ئۆجالان خوڵقاندوویەتی، بە سویسریەکان دەناسرێت. لە کتێبخانەی گەڕۆکدا، ژتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد کە لە ماوەی ٢٣ ساڵی ئیمڕالیدا نوسیویەتی لە دۆخی سەخت و ئەشکەنجەدا، لەنێو سویسریەکان بڵاودەکرێتەوە.
کتێبخانەی گەڕۆک، لە هیلڤیتاپلاتز کرایەوە، کوردستانیان بە درێژایی رۆژ سەردانی کتێبخانەکەیان کرد.
لە چوارچێوەی چالاکیەکەدا بۆ ئەوەی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربکرێت، ژمارەیەکی زۆر ئیمزا کۆکرانەوە.
دایکی ئاشتی فاتما تۆرەن (٧٢)، زەلال ئوزکان (٧٢)، کەدکار عەلی تۆرەن (٦٩)، قەدری ئوزکان (٧٩)، عەبدولرەحمان ئیلباش (٥٤) کە ٢٠ ساڵە شایەدی تێکۆشانن، لە دەوری کتێبخانەکە کۆبونەوە. لەوێ قسەکرا و راگەیەنرا کە تاوەکو ڕێبەری گەلی کورد ئازاد نەبێت، دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن و لە گۆڕەپانەکان دەبن.
'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ راستی ژیانی منە'
دایە زەلال ئوزکان رایگەیاند کە ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد راستی ژیانی ئەوە و وتی، " لە رۆژێکی بەم شێوەیەدا ناتوانم لە ماڵەوە دانیشم و بوەستم. ئازادی چیە و چۆن دەبێت؟ ڕێبەرتی ئێمەی فێر کرووە. ئێمە لە هەر کەوێ بین بۆ ئازادی ڕێبەرتی هاوار دەکەین. ئازاری ڕێبەرتی ئازادی ئێمەیە، ئازادی گەلەکەمان و گەلانی دیکەیە."
سەبیحە یڵماز و ئەرجان گونەش هاوسەرۆکانی جەدەکەی لوزەرنیش رایانگەیاند کە خەڵکی سویسرا زۆر بە گەرمی پێشوازی لە کتێبخانەی ڕێبەرتی دەکەن.
'لە پێنووسی ڕێبەر ئاپۆ'
پنار دەمیر ئەندامی دەستەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی جەدەکەش کە لە ڕێکخستنی کتێبخانەی ڕێبەرتیدا جێی خۆی گرتووە، لەبارەی کتێبخانەی گەڕۆک وتی، " لە ڕێگەی کتێبخانەی گەڕۆک لە پێنوسی ڕێبەرتی، ژن، ژینگە و چۆنیەتی ژیان بە رای گشتی رادەگەیەنین. کتێبخانەکە کە یەکەمجار لە زۆریخ دەستمان پێکرد، سبەینێ لە سۆلۆزورن و رۆژی چوارشەمە لە لۆزان دەبێت."
ف.ق