کورد لە ستۆکهۆلم بۆ ئازادی و تەندروستیی ئۆجالان رژانە سەر شەقامەکان

کوردستانیان لە شاری ستۆکهۆلمی پایتەختی سوید بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و تەندروستییان، رژانە سەر شەقامەکان و چالاکییان ئەنجامدا.

کوردستانیان لە شاری ستۆکهۆلمی پایتەختی سوید بۆ ئازادی و تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاگاداری وەرگرتن لەسەر ئۆجالان رژانە سەر شەقامەکان.

لە چالاکییەکەدا بە ناوی ئەنجوومەنی ژنانی سارا، گیرەن کاسارگا وتەیەکی پێشکەشکرد و سەرنجی خستە سەر تەندروستی و دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و رایگەیاند، نیگەرانن.

کاسرگا راشیگەیاند، دەبێت بنەماڵە و پارێزەران چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن.

چالاکییەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" کۆتایی پێهات.

ژ.ت