کوردانی رووسیا هێرشە تیرۆریستییەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر شەنگال ئیدانە کرد

کوردانی مسوڵمانی رووسیا و رێکخراوە کوردییەکانی ئێزدییەکان بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێکی هاوبەش هێرشی تیرۆریستیی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر شەنگال ئیدانە کرد.

یەکێتی رێکخراوە مەدەنییە نێونەتەوەییەکانی کورد، رێکخراوی نێونەتەوەیی ژنانی کورد و رێکخراوی ئیزیدخان لە رووسیا بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێکی هاوبەش هێرشە تیرۆریستییەکەکانى دەوڵەتى تورک-یان بۆ سەر شەنگال و نەخۆشخانەى سکێن و بازاڕی کۆنی شەنگال ئیدانە کرد.

لە راگەیاندراوە هاوبەشەکانی ئەو رێکخراوانەدا هاتووە، "ئێمەی کوردانی رووسیا، بە ئێزدی و مسوڵمانەوە، ئەو هێرشە دڕندانانە بە توندی ئیدانە دەکەین و رایدەگەیەنین، کە ئامانجی ئەو هێرشانە بۆ پێکەوە کۆمەڵکوژکردنی گەلەکەمانە.

دەبێت بوترێت، تورک دەیەوێت کۆمەڵکوژییە ناتەواوەکەى ٢٠١٤ بە شێوەیەکی نوێ تەواو بکات. هاوکارەکانیشی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و حکومەتی کازمی یارمەتیی دەدەن و ئەوانیش هاوبەشی ئەو تاوانە قورسەى دژ بە مرۆڤایەتین.

بەڵام ئێمە دەزانین، چەند هێرش دەکەن با بیکەن، گەلی شەنگال و گەلی کورد بە گشتی رێگا نادەن، کە ئەو کارە نامرۆییانەى ئەوان سەر بگرێت. ئێمە هەمووکات لە پاڵ تێکۆشانی گەلەکەى خۆمانداین و پشتیوانییان لێدەکەین".

ژ.ت