کوردانی ڕوسیا: پێویستە لە هەموو شوێنێک لەپێناو ڕێبەری گەلی کورد چالاکی بکرێت

کوردانی ڕوسیا دژی گۆشەگیری ئیمراڵی کۆبوونەوە، ڕوونیان کردەوە ئەوان نیگەرانن سەبارەت بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بانگەوازیان بۆ چالاکی کرد.

کوردانی ڕوسیا، گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار دەکەن.

بەناوی یەکێتیی دامەزراوە جڤاکییە نێونەتەوەییەکانی کورد کە نوێنەرایەتی کوردی ڕوسیا دەکات، هاوسەرۆکی مەجلیسی کوردی مۆسکۆ، ڕەفیقی کامیل، ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجی دوژمنانی گەل ڕاهێنانی کوردە بۆ ژیانکردن بەبێ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەبێت گەلی کورد دژی ئەم هەوڵە تێکۆشان بکات.

ڕەفیقی ئاماژەی بەوە کرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ژیان و هێز و وزەی خۆی خستۆتە خزمەتی ئازادی کوردستان و گەلی کورد، سەرەڕای هەوڵەکانی داگیرکەر ئەم گەلە دەستبەرداری تێکۆشان نەبووە. ڕەفیقی تیشکی خستە سەر نامە هەڕەشەئامێزەکان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دووپاتی کردەوە، کوردەکانی جیهان نیگەرانن لەم ڕەوشە، بۆیە دەبێت گەلی کورد لە هەموو جێگەیەک جووڵە و تێکۆشان بکەن.

هاوسەرۆکی مەجلیسی کوردی مۆسکۆ، ڕەفیقی کامیل، بانگەوازی لە هەموو گەلی کورد و هێزە پێشکەوتووخوازەکان کرد، دژی گۆشەگیری تێکۆشان بکەن و گوتی: "بەبێ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەلی کوردستان ئازاد نابێت".