کوردستانیان لە شارەکانی مونیخ، مونستێر، ساربروکن و هیلبۆرنی ئەڵمانیا بۆ بە دەستهێنانی زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رژانە سەر شەقامەکان و داوایانکرد، پارێزەران و بنەماڵە بە خێرایی بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئۆجالان ئەنجام بدەن.
چالاکییەکان لەسەر داوای کەجەدەکە ئەوروپا و تەژەکە ئەوروپا و نەجەدەکە و بە بەشداریی ئەنجومەنی ژنانی سارا و ئەنجومەنی کۆمەڵگەى کورد بەڕێوەچوون و راگەیاندراوی کۆن – مەد بڵاوکراوەیەوە.
لە چالاکییەکاندا راگەیاندرا، دەبێت گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کۆتایی پێ بێت و ئازادییان بەدی بێت.
چالاکوانان رایانگەیاند، "رێبەر ئاپۆ هێڵی سورمانە" و راشیگەیاند، "ئیرادەی ئێمە رێبەر ئاپۆیە و ئێمە تەنها دەتوانین لەگەڵ رێبەر ئاپۆدا ئازاد بین".
لە بەشێکی تری چالاکییەکاندا جەخت لەوە کرایەوە، کە پێویستە سی پی تی و حکومەتی ئەڵمانیا بە خێرایی دەستبەکار ببن و ئەرک و بەرپرسیاریی خۆیان جێبەجێ بکەن.
لە چالاکییەکاندا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرزرکرابوونەوە و دروشمەکانی "بژی سەۆرۆک ئاپۆ" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" دەوترانەوە.
هەروەها رایانگەیاند، "ماوەیەکی زۆرە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە رێبەر ئاپۆ نییە. رێبەر ئاپۆ بۆ کوردان و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێبەرێکی گەورەیە و دەتوانێت ئاشتی بئافرێنێت. هاوکات ئەندازیاری ئاشتییە. داوامان ئەوەیە سی پی تی و ئەوروپا بە خێرای لەو بابەتەدا بجوڵێن و بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆیان هەستن".
ژ.ت