کیڤی دۆسکی: پشتگیردان بە بانگەوازییەکە ئەرکێکی نەتەوەییە

کیڤی دۆسکی ڕایگەیاند ئەو پرۆسەیەیی کە ڕێبەر ئاپۆ بە وەرگرتنی ڕای هەموو پارتە کوردییەکان دەستیپێکردووە مێژووییە و دەستنیشانی کرد پشتگیردانی هەموو پارتەکانی باشووری کوردستان بە بانگەوازییەکە ئەرکێكی نەتەوەییە.

چالاکوانی سیاسی لە باشووری کوردستان کیڤی دۆسکی ئاماژەی بەوەدا ئەو پشتگیرییەی پێش و پاشی پرۆسەکە کە بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەدرێت، دەکرێت بناغەی ژێرخانی یەکێتی کوردان بونیاد بنێت و گوتی: "وەک گەل دەبێت سەرۆک پارتەکان ناچاربکەین پشتگیری بدەنە ئەم یەکێتییە."

کیڤی دۆسکی بۆ ئاژانسی هەواڵێ فورات (ANF) قسەیکرد و دەستنیشانی کرد بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ هیوایەکی گەورەی لە نێو کورداندا هێناوەتە ئاراوە. دۆستکی جەختی کردەوە لەوەی خواستی هاوبەشی کوردان سەرکەووتنی پرۆسەکەیە و ئاماژەی بەوەدا سەنگینترین ڕەهەندی پرۆسەکەیە ئەوەیە پێش بانگەوازییە کۆبوونەوە و چاوپێکەوتن لەگەڵ هەموو پارت و لایەنە سیاسییە کوردییەکاندا کراوە.

دۆسکی لە قسەکانییدا سەرنجی خستەسەر کۆبوونەوەکانی شاندی ئیمرڵیی دەم پارتی و گوتی: "شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی هاتنە باشوور و لەگەڵ پارتە سەرەکییەکانی باشووری کوردستاندا کۆبوونەوەی ئەنجام دا. ئەمەش بۆ یەکڕیزی گەلی کورد هۆکارێکی بەرەپێشچوونێکی گرنگە. هەربۆیە بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی هەموو کەس و لایەنێک."

'ئەم پشتیوانییه دەتوانێت ژێرخانی یه کێتی کوردان پێک بنێت'

دۆسکی ئاماژەی بەوەدا کە ئەرکێکی گەورەی مێژوویی دەکەوێتە سەر شانی سەرۆکی یەکێتی بافل جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی و سەرجەم کەسایەتییە سیاسییەکان و ئەمەی گوت: "پشتیوانیکردن لەو پرۆسەیە کە بەڕێز ئۆجالان دەستی پێکردووە ئەرکێکی مێژوویی و نەتەوەییە. ئەم پشتیوانییه دەتوانێت ژێرخانی یەکێتی کوردان پێک بێنێت. وەکوو گەل، دەبێت بەرپرسانی پارتەکان ناچار بکەین بۆ پێکهێنانی ئەم یەکێتییە بکەونە هەوڵدانەوە. باشووری کوردستان بەتایبەتی لەگۆڕەپانی نێونەتەوەییدا تاڕادەیەک وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ سەیر دەکرێت بۆیە، بەرپرسیارێتی پێکهاتە سیاسییەکان لە باشوور زۆر گەورەترە و پێویستە هەموو لایەنەکانی باشوور، هەم لە ڕووی ماددی و هەم لە ڕووی مەعنەویەوە پشتگیری ئەم پرۆسەیە بکەن. ئەمە وەک منەتێک نییە، بەڵکو ئەرکێکی نەتەوەیی ئەوانە."