لە ٣ ناوەندی فەرەنسا چالاکی بۆ ریبەر ئاپۆ رێکخرا
کوردستانیان لە ناوچەی ڤیلینیوڤ سانت جۆرجیس، پاریسی پایتەختی فەرەنسا و شاری مارسیلیا چالاکییان بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجامدا.
کوردستانیان لە ناوچەی ڤیلینیوڤ سانت جۆرجیس، پاریسی پایتەختی فەرەنسا و شاری مارسیلیا چالاکییان بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجامدا.
لە چالاکییەکاندا راگەیاندرا، پێویستە بە خێرایی بنەماڵە و پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن و راشیانگەیاند، "تاوەکو کۆتایی لە گۆڕەپانەکاندا دەبن".
پاریس
کوردستانیان لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەهۆی بڵاوبوونەوەى چەند هەواڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەبارەی تەندروستی و ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، چالاکیی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
کوردستانیان لە چالاکییەکەیاندا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و چەند پۆستەرێک کە لەسەریان داوای ئازادییان کرابوو، بەرزکردبووە.
نەجمەدین دەمیر ئاڵپ هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە چالاکییەکەدا رایگەیاند، "تاوەکو بە دەستهێنانی زانیارییەکی روون لە رێبەر ئاپۆ، کورد و دۆستەکانیان لە گۆڕەپانەکاندا دەبن".
ڤیلینیوڤ سانت جۆرجیس
لە ناوچەی ڤیلینیوڤ سانت جۆرجیسی شاری پاریس بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییەک رێکخرا.
چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی گەل لە ڤیلینیوڤ رێکخرا و چالاکوانان لە بەردەم بارەگای نەجەدەکە کۆبوونەوە و چالاکییەکەیان بە خولەکێک رێزگرتن دەستپێکرد. وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پۆستەرێک کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرزکرابوونەوە.
لە چالاکییەکەدا بە بەردەوامی دروشم بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەوترایەوە و عەلی تانری ڤێردی بە ناوی ئەنجوومەنی گەلی ڤیلینیوڤ رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد هێڵی سوورە و دەبێت دەستبەجێ بنەماڵە و پارێزەرەکانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن.
مارسیلیا
لەسەر داوای کەجەکە، کەجەدەکە ئەوروپا و تەژەکە ئەوروپا لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییەک رێکخرا.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە بەردەم نێونەرایەتیی یەکێتیی ئەوروپا لە مارسیلیا چالاکیی دانیشتنیان ئەنجامدا. کوردستانیان لە چالاکییەکەدا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پۆستەر، کە لەسەریان داوای ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ نووسرابوون، بەرزکردبووە و بە بەردەوامی دروشمەکانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "تیرۆریست ئەردۆغان" دەوترایەوە.
لە چالاکییەکەدا ژمارەیەکی زۆر راگەیاندراو بڵاوکرانەوە و بۆ رێپێوانەکەی ئەمڕۆش داوای بەشداربون لە هەموان کرا.
یەحیا خنس ئەندامی کۆمیتەى ئامادەکاری رێپێوانەکەى ئەمڕۆ رایگەیاند، هەموو رۆژێک چالاکییەکانیان بەردەوام دەبێت.
ژ.ت