لە ٣ شار زۆر کەس دەستگیرکران
لە ئەستەنبوڵ، ئامەد و ئەنقەرە پۆلیسی تورک هەڵیکوتایەسەر ماڵان و زۆر کەسیان دەستگیرکرد.
لە ئەستەنبوڵ، ئامەد و ئەنقەرە پۆلیسی تورک هەڵیکوتایەسەر ماڵان و زۆر کەسیان دەستگیرکرد.
لە ناوچەی عەلیبەیکوی و ئەسەنلەری ئەستەنبوڵ پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و دوو کەس دەستگیرکران.
لە ئەنقەرە لە ئەنجامی هەلکوتانەسەر مالاندا ١٣ کەس دەستگیرکران کە لە کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی شەهیدانی مانگی ئایاردا بەشداریان کردبوو.
لە ئامەدیش رەمەزان کاڤاک هاوسەرۆکی پێشووی لقی ئامەدی سەندیکای کارێکارانی خزمەتی تەندروستی و کۆمەڵایەتی (سەس) و کوڕەکەی دەستگیرکران.
پۆلیسی تورک بڕیاری لێکۆلینەوەی نهێنی لەبارەی دەستگیرکراوەکان دەرکرد.
ف.ق