لە باغجیلار ٢ کەس گیران
لەو ٥ کەسەی لە ناوچەی باغجیلار دەستگیرکران، ٢ کەسیان گیران و ٣ کەسیان بە مەرجی کۆنتڕۆڵی یاسایی ئازادکران.
لەو ٥ کەسەی لە ناوچەی باغجیلار دەستگیرکران، ٢ کەسیان گیران و ٣ کەسیان بە مەرجی کۆنتڕۆڵی یاسایی ئازادکران.
پۆلیس لە ناوچەی باغجیلاری ئیستەنبوڵ لە ٣ ی ئەیلول هەڵیانکوتایە سەر ١٠ ناونیشان، بە تۆمەتی ئەوەی لە ١ ی ئەیلول چالاکی شەرمەزارکردنیان ئەنجامداوە ٥ کەسیان دەستگیرکرد. پاش ئیفادە لێ وەرگرتن، هەر ٥ کەسەکە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسەوە ڕەوانەی دادگای ئیستەنبوڵ کران.
هەر ٥ کەسەکە لە ئیفادەی داواکاری گشتیدا ئەو پرسیارەیان لێ کرا "بۆچی بەشداری چالاکییەکە بوویت"، لە وەڵامدا گوتویانە بەشداریان لەو چالاکییە نەکردووە. پاش وەرگرتنی ئیفادە، جەمال ماماک و ئەمرێجان کاراکایا و فورات شەنگەل و فورات کایا بە داخوازی گرتن، نیهاد یارای بە داوای مەرجی کۆنتڕۆڵی یاسایی ڕەوانەی دادگای سزا کران.
پاش ئیفادە وەرگرتن لە دادگا، فورات شەنگال و فورات کایا بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" گیران. جەمال ماماک و نیهاد یارای و ئەمرێجان کاراکایا بە مەرجی کۆنتڕۆڵی یاسایی ئازادکران.
دادگا، گۆڤاری دیموکراتیک مۆدێرنیتە کە لەنێو ماڵەکاندا بینراوە، کردە پاساوی تۆمەتبارکردن.