لە سویسرا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە ١٠ ی تشرینی یەکەم لە دەیان شاری جیهان دەستی پێ کرد، کاروچالاکییەکان بەردەوامە.
بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە بەشداری چالاکوانانی کورد و سویسری و کەتەلۆنی و ئۆرۆگوایی و فەرەنسی و کینیایی، لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک لە بازل، چالاکی ئێشکگری دەستی پێ کرد.
چالاکی ئێشکگری هەموو چوارشەممەیەک لەلایەن کۆمیتەی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالانەوە ئەنجام دەدرێت. لە چالاکییەکەدا، پەرتوکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیشان دەدرێت و کۆبوونەوەی کراوەی گەل ئەنجام دەدرێت.
چالاکیی ئێشکگری ئەمڕۆ بە ڕاگەیاندراوێک دەستی پێ کرد.
ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) عەلی ماتۆڕ، ئاماژەی بەوە کرد، ئەو چالاکییەی لە بازل دەستی پێ کردووە، لە تەواوی سویسرا بڵاودەبێتەوە. بانگەوازی لە هەموو کوردستانیان و بەتایبەت ژنان و گەنجان کرد، خاوەندارێتی لە هەڵمەتی ئازادی بکەن و سەری بخەن.