لە بەدلیس ٢٢ کەس دەستگیرکران

لە کۆی ٤٣ کەس کە لە ناوچەی خیزان و تەتوان لە بەدلیس و وان دەستبەسەر کرابوون، ٢٢ کەسیان دەستگیر کراون.

پۆلیس و سەربازانی ناوچەی خیزان و تەتوان لە بەدلیس و وان بە تۆمەتی"ئەندام بوون لە ڕێکخستن" و "یارمەتیدانی ڕێکخستن" هەڵیانکوتایە سەر زۆر ماڵ و زیاتر لە 43 کەسیان دەستبەسەر کردبوو کە 22 کەسیان پاش دادگایی کردن دەستگیرکران و 12 کەسیان ئازاد بوون.

لە ڕۆژی یەکەمدا 7 کەس ئازاد کران ودواتر 27 کەسیش ڕەوانەی دادگای بەدلیس کران دوێنێ دوای ئیفادە وەرگرتنیان لە پۆلیس و جەندرمە ڕەوانەی داواکاری گشتی بەدلیس کران و دوای ئەو لێدوانانە، هاووڵاتیان بە ناوەکانی ئەمین گەزیچی، بەدرەدین گەزیچی، عیسا گەزیچی، مەحسون گەزیچی، حاجی گەزیچی، فرات گەزیچی، سەرکان گەزیچی، مستەفا گەزیچی، حەلیم گەزیچی، سادات گەزیچی، سلێمان کۆرکماز، ئیحسان کۆرکماز، ئەردال ئینان، جەمال ئینان، بەشیر سەتین، کەرەم چەتین، عمرا ئایدین، توران چەتین، سینان ئایدین، مەتین چەتین، مەکین چەتین و ماهیر هەرگول دەستگیرکران و 5 کەس ئازادکران.

لێپرسینەوەی ١٦ کەسی دیکە لە دادگا هێشتا بەردەوامە.