لە بۆردویکس میتینگ بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێکخرا

گەنجانی چالاکوانی تەجەشە لە شاری بۆردویکسی فەرەنسا بۆ داوای ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد میتینگێکیان رێکخست.

گەنجان بە دروشمی "گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، پێکەوە راپەڕین" لە گۆڕەپانی گراند تیاتر کۆبوونەوە و بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییان ئەنجامدا.

گەنجان رایانگەیاند، ئەو پەیوەندییە تەلەفونییەی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دا رێکخرابوو، قبوڵ ناکەن و رایانگەیاند، "دەبێت ئیدی عەقڵیەتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە دەست لەو هەوڵەکانیان بۆ راهێنانی گەلی کورد بە گۆشەگیریی سەر رێبەر ئۆجالان هەڵبگرن. پێویستە ئەوە باش بزانرێت، کە 'گەنجان فیداییەکانی رێبەر ئاپۆن'. دەبێت ریبەر ئاپۆ بە خێرایی لەگەڵ پارێزەرەکانیدا چاوپێکەوتن ئەنجام بدات".

گەنجان لە چالاکییەکەیاندا بە بەردەوامی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" ، "ئەردۆغانی فاشیست" و "گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆن" دەوتەوە.

ژ.ت