لە بەرلین بۆ زیندانیانی سیاسی ڕێپێوان ئەنجامدرا
پلاتفۆرمی دیموکراسیی بەرلین کە چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە لەخۆدەگرێت، بۆ داوای ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی لە تورکیا ڕێپێوانێکی ئەنجامدا.
پلاتفۆرمی دیموکراسیی بەرلین کە چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە لەخۆدەگرێت، بۆ داوای ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی لە تورکیا ڕێپێوانێکی ئەنجامدا.
پلاتفۆرمی دیموکراسیی بەرلین کە چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە لەخۆدەگرێت، بۆ ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی لە تورکیا ڕێپێوانێکی ئەنجامدا.
لەسەر ناوی پلاتفۆرمەکە ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە و ڕاگەیاندرا تورکیا دوورە لە دیموکراسی و بە تاکڕەوی بەڕێوەدەبرێت، تیشکخرایەسەر دەستبەسەرکردنی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمامئۆغلو، جەختکرایەوە بۆ ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و جان ئاتالای و عوسمان کاڤال و هەموو زیندانیانی تر، دەنگی خۆیان دەگەیەنن بە ڕای گشتی ئەڵمانی. وە دەبێت هەمووان دژی ئەو سیستەم و زیهنیەتە بوەستنەوە کە ئاکەپە دایمەزراندووە، بووەتە بەربەست لەبەردەم ئازادی و ژیانی هاوڵاتیاندا.
لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی 'دیکتاتۆر ئەردۆغان' و 'ماف، یاسا، دادپەروەری' و 'ژن ژیان ئازادی' و 'بژی خوشک-برایەتی گەلان' و 'بژی بەرخۆدانی زیندان' بەرزکرایەوە.