لە بروکسەل کۆبونەوە: پەیوەندی نێوان تیمی تیرۆری تورک و ئەنقەرە ئاشکرا بوو
لەبروکسەل لەبارەی هەوڵی تیرۆرکردنی رەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل و زوبەیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدرا.
لەبروکسەل لەبارەی هەوڵی تیرۆرکردنی رەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل و زوبەیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدرا.
لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە، پارێزەری سێ ژنی شۆڕشگێر کە لە ساڵی ٢٠١٣دا لە پاریس شەهید کران، ڕۆژنامەوان ئیرک ئاجاریر و لە هۆڵەکەش هایکۆ باغدات، زوبەیر ئایدار و رەمزی کارتاڵ بەشداریان کرد.
لە کۆنفڕانسەکەدا بە شێوەیەکی فراوان باسی هەوڵی تیرۆرکردن لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، تۆڕی سیخوڕی و هەوڵەکانی چەوساندنەوە کرا.
لە حوزەیرانی ٢٠١٧دا هەوڵی تیرۆرکردنی رەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل و زوبەیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە درابوو. هەرچەندە دادوەر بۆ وەرگرتنی دۆسیەکە هاتبوو، بەڵام لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا بریاری کردنەوەی دۆسیەکەی دابوون.
لە دۆسیەکەدا باسی ئەوە دەکرێت کە لە ئەوروپا تۆڕێکی فراوانی سیخوڕی و تیرۆرکردن هەیە و ئیسماعیل حەقی موسا باڵیۆزی پێشووی دەوڵەتی تورک و چەند کەسی دیکە دەستیان لە تیرۆرکردنی ٣ ژنە شۆرشگێری کورد لە پاریس هەیە. ئاشکرا کرابوو کە ئەو کەسانەی دەستیان لە تیرۆرکردن و هەوڵی تیرۆرکردندا هەیە، سەر بە ئەنقەرە و کۆشکی سەرۆککۆماری تورکن.
ئەندامانی گروپی تیرۆر لەگەڵ عەدنان تانریڤەردی ڕاوێژکاری ئەردۆغان و دامەزرێنەری سادات و پرۆفیسۆر دکتور سەیید ئەرچەلیک ڕاوێژکار و ئەندامی دەستەی سیاسەتی دەرەوە و ئەمنیەتی سەرۆککۆماری تورک وێنەیان گرتووە.
زوبەید ئایدار رایگەیاند، لە ١١ مانگ لە دادگای بروکسەل دانیشتنەکە دەستپێدەکات و قسەی لەسەر راپۆرتێک کرد کە پێشکەشی راگەیاندنەکان کراوە. ئایدار وتی، " هەوڵدانی تیرۆرکردن لە بروکسەل ڕێکخراوە و یەعقوب کۆچ کە سەرۆکی گروپی تیرۆرکردنە پەیوەندی لەگەڵ باڵیۆزخانەی تورکیا لە پاریس و زۆر دەزگای دیکەی تورکەوە هەیە. دوای کردەوە تیرۆریستیەکەی ساڵی ٢٠١٣ زانیاری زۆر ئاشکرابوون، بەڵام دەست بە لێپرسینەوە نەکرا. نەک بە تەنها ئێمە، هەموو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لە ئامانجی ئەواندان. پێویستە ئەوروپا ڕێوشوێنی جددی وەربگرێت."
فۆرمەن: ٤ کەس دادگایی دەکرێن
پارێزەر جان فۆرمەنیش رایگەیاند، لەم دۆزەدا ٤ کەس دادگایی دەکرێن و بە ئەندامێتی گروپێکی چەتەگەری توندڕەو و بەشداریکردن لە کاری تیرۆریستی تۆمەتبارکراون.
فۆرمەن وێنەی عیرفان یەشیلیورت ئەندامی گروپی تیرۆرکردنی پیشاندا کە لەگەڵ عەدنان تانریڤەردی گرتوویەتی و رایگەیاند، سادات، دەزگایەکەی مەترسیداری رژێمی ئەردۆغانە.
کارتاڵ ناڕەزایی خۆی لەبەرانبەر بێدەنگی ئەوروپا پیشاندا
رەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل رایگەیاند، فشارەکان گەیشتووەتە ئاستی تیرۆرکردن، بەڵام هێشتا ئەوروپا هاوکاری تاوانەکانی دەوڵەتی تورک دەکات و وتی، " کۆنسەی ئەوروپا و یەکێتی ئەوروپا لە بەرانبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لەبەرانبەر گەلی کورد و دیموکراسی بێدەنگە."
ف.ق