لە چاوپێکەوتنەکانی ئۆسڵۆدا چی ڕوویدا؟
چاوپێکەوتنەکانی ئۆسڵۆ کە لەبەر سەپاندنەکان و هەنگاونەهاویشتنەکانی دەوڵەتی تورک کۆتایی هات، نیشانی دا ڕانت خۆرانی جەنگ کە لەوکاتەدا ڕێگرییان لە پڕۆسەک کرد، ئێستاش ڕەوڵ دەگێڕن.
چاوپێکەوتنەکانی ئۆسڵۆ کە لەبەر سەپاندنەکان و هەنگاونەهاویشتنەکانی دەوڵەتی تورک کۆتایی هات، نیشانی دا ڕانت خۆرانی جەنگ کە لەوکاتەدا ڕێگرییان لە پڕۆسەک کرد، ئێستاش ڕەوڵ دەگێڕن.
گەلی تورکیا و کوردستان بە هیوایەکی مەزن چاوەڕوانی پەیامی ڕێبەر ئاپۆن. دوای ئەوەی شاندی ئیمراڵی دوو جار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیدارییان ئەنجام دا، دەم پارتی ڕایگەیاند ڕێبەر ئاپۆ بۆ بەڕێوەبەری کەجەکە و پەکەکە لە ئەوروپا و قەندیل نامەی ناردووە. پاش سەردانی شاندەکە بۆ باشووری کوردستان هەرکەسێک دووبارە داواکارییان لە وەزارەتی داد کردوە و دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت.
بەدەر لەم پێشهاتانە جیاوازی نزیکایەتی لە نێوان ئاکەپە و مەهەپەدا سەبارەت بە پڕۆسەکە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. پێشتریش هەمان نزیکایەتی لە پڕۆسەکە بەم شێوەیە ڕێگری کردوە و دانوستانە ئەگەرییەکانی تێکداوە.
لە پڕۆسەکە لە لای ڕای گشتیی وەک "چاوپێکەوتنی ئۆسڵۆ" دەناسرێت دەوڵەتی تورک گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵنەگرت، هەموارکردنەوەی یاسایی نەکرد و بە سەپاندنی چەکدانان پڕۆسەکە کۆتایی هات.
لە چاوپێکەوتنەکانی ئۆسڵۆ چی ڕوویدا؟
نوسەر و ڕۆژنامەنووس ئامەد دیجلە پێشهاتەکانی قۆناغەکەی وەک کتێبێک بڵاوکردەوە و پەیوەست بە هەندێک بەشی کتێبەکەی لە چاوپێکەوتنەکانی ئۆسڵۆ بڕوانین ئەوکات چی ڕوویداوە؟
ئامادەکارییەکان لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ دەستی پێکرد
ئامادەکارییەکانی چاوپێکەوتنی ئۆسڵۆ لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧دا لە برۆکسل بە کۆبوونەوەیەک دەستی پێکرد. لە چاوپێکەوتنەکەدا شاندێکی نەوریجی نێوەندگیربوو، لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرایەتی کورد سەبری ئۆک بوو و لایەنی تورکیش موستەشاری میت ئەمرە تانجەر بوو. کۆبوونەوەکە بۆ هەر دوولا زۆر گرنگبوو، بەڵام پڕۆسەکە بەهۆی پیلانی ئەنقەرە کۆتایی هات کە ئەنقەرە هەوڵی دەدا پەکەکە لە بواری سەربازی لاواز بکات و بەو شێوەیە دەست بە دانوستان بکات.
یەکەم چاوپێکەوتنی ئۆسڵۆ لە ٣-٤ ئەیلولی ٢٠٠٨ بەڕێوەچوو
ڕێکخراوە نێوەنگیرەکان بۆ بەردەوامی چاوپێکەوتنەکە هەندێک هەنگاویان نا. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨دا لە جنێڤ لەگەڵ لایەنی کوردان کۆبوونەوەیەکی هەڵسەنگاندن بەڕێوەچوو. لەو پڕۆسەدا پەیوەندی ناڕاستەوخۆی پەکەکە و ئەنقەرە بەردەوامبوو، بەڵام بۆ ئەوەی لە نێوان هەردوو لایەندا چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆ ئەنجام بدرێت پێویستی بە هەنگاوی ڕوونتر هەبوو.
لە ٣ی تەمموزی ٢٠٠٨دا لە کۆبوونەوەی جنێڤ بناغەیەک دامەزرێنرا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت. پڕۆسەکە لە لایەن ڕێکخراوی نێوەندگیری نەورویج، بەریتانیا و نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەبرا. هەر دوو لایەن پێکەوە چاوپێکەوتنیان ئەنجام و قبوڵیان کرد دەبێت پڕۆسەکە بەردەوام بێت. دوای ئەمەش لە ٢٧ی ئابی ٢٠٠٨دا لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی ئامادەکاری ئەنجام درا. ئاشکرا کرا کە کێ بەناوی پەکەکەوە بەشداری چاوپێکەوتنەکەی ئۆسڵۆ دەبێت.
لە قەندیلیشەوە بەشداری دروستبوو
پڕۆسەی ئۆسڵۆ لە ٣-٤ی ئەیلولی ٢٠٠٨دا بە شێوەیەکی فەرمی دەستی پێکرد. بە ناوی پەکەکەوە موستەفا قەرەسو، سۆزدار ئاڤێستا و زوبەیر ئایدار و بە ناوی دەوڵەتی تورک هاوکاری موستەشاری میت ئافەت گونەش و شاندەکەی بەشداری چاوپێکەوتنەکە بوون. بوون و نەبوونی نێوەندگیری لە چاوپێکەوتنی یەکەمدا بووە قەیران. لایەنی تورک نەیدەویست سێیەم بەشدار بێت، بەڵام لایەنی کوردان لەم بابەتەدا پێداگری کرد و ڕێکخراوی نێوەندگیر لە چاوپێکەوتنەکەدا هەبن. دواتر بڕیار درا ڕێکخراوە نێوەندگیرەکان لە دانیشتنی دەستپێک و کۆتایی بەشداری چاوپێکەوتنەکە ببن.
'دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ڕاستەوخۆ وەک موخاتب وەربگیرێت'
لە کۆبوونەوەی ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ لە قەندیلدا لەسەر ڕێوشوێنی متمانەوە وەستان. پەکەکە ئاماژەی بەوەدا ئاگربەست بەردەوامە، بەڵام دەوڵەتی تورک ویستی پەکەکە چالاکییەکانی کۆتایی پێ بێنێت و بچێتە دەرەوەی سنوور. پەکەکە لە تەواوی چاوپێکەوتنەکاندا ئاماژەی بەوەدا دەبێت ڕێبەر ئاپۆ ڕاستەوخۆ وەک موخاتەب وەربگیرێت.
لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لە لایەن ڕێکخراوێکی نێوەندگیرەوە کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا. لایەنی کوردان، داواکاری خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی بە بەرفراوانی دەربڕی. لایەنی تورکان خواستی پەکەکە لە پڕۆسەکەدا چەکدانان دەست پێ بکات، بەڵام لە بابەتی پڕۆسەکەدا ئاشتەوایی دروستنەبوو.
هاکان فیدان بەشداری چاوپێکەوتنەکان بوو
لە هەموو چاوپێکەوتنەکانی ساڵی ٢٠٠٩دا فشار لە پەکەکە کرا لە ئاگربەست بەردەوامبێت، بەڵام پەکەکە ئاماژەی بەوەدا نایەوێت هەنگاوی یەک لایەن بنێت و ویستی دەوڵەتی تورک مافە سیاسییەکانی کوردان بە بە دەستوورێکی بنەڕەتی مسۆگەر بکات.
لە ساڵی ٢٠١٠دا هاکان فیدان بە ناوی میت بەشداری چاوپێکەوتن بوو، گرنگی پڕۆسەکە بۆ دەوڵەتی تورک زیاتر بوو. لەو سەردەمەدا بۆ ئەوەی چاوپێکەوتنەکان بە شێوەیەکی فەرمی ئەنجام بدرێت، هەندێک پێشنیار کران، بەڵام لە هەمان سەردەمدا پێشهاتە سیاسییەکان لە ناو تورکیادا کاریگەری نەرێنی لە چاوپێکەوتنی ئۆسڵۆ کرد. دەوڵەتی تورک هەنگاوی نەهاوێژا و لە سەپاندن بەردەوامبوو. پەکەکەش ڕایگەیاند گەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت پڕۆسەکە دەوەستێنن.
'لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە هێچ هەنگاوێک نەنرا'
پەکەکە ویستی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵبگیرێت و پڕۆسەکەش بە فەرمی بە ڕێوەبچێت. دەوڵەتی تورکیش لەسەپاندنی چەکدانان بەردەوامبوو. لە ساڵی ٢٠١١وە لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تورک لە هێرشە قڕکردنەکانی بەردەوامبوو، پڕۆسەکە هەڵوەشایەوە.
لە چاوپێکەوتنی کۆتاییدا لایەنی کورد بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە ئاماژەی بەوەدا دەبێت لە تورکیا جارەسەری سیاسی بکرێت، بەڵام ئەم داواکارییە جێبەجێ نەکرا. لە چاوپێکەوتنەکەی ئۆسڵۆی کۆتاییدا گفتوگۆی ئاڵۆز ڕوویدا. بۆ بەردەوامی پڕۆسەکە زەمینەیەکی هاوبەش نەبینرا و چاوپێکەوتنەکانی ئۆسڵۆ کۆتایی هات. دوای پڕۆسەکە لایەنی کوردان دەوڵەتی تورکی بە بەرپرسیاری سەرنەکەوتنی پڕۆسەکە بینی.
دەولەت متمانەی نەبەخشی
چاوپێکەوتنەکانی ئۆسڵۆ وەک یەکەم پڕۆسەی دانوستانی بەرفراوان لە نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورک بە قۆناغێکی مێژووی تێپەڕی، بەڵام لەبەر نزیکایەتی دەوڵەت بە بێ متمانەی و گۆڕینی دۆخی سیاسیی ئاشتەوایی هەمیشەیی بە دی نەهات. لە کاتی پڕۆسەکەدا هەرچەند هەندێک پەیامی ئەرێنی درا بەڵام ئەنجامی نەگرت.
ساڵی ٢٠١٢ دووبارە شەڕوپێکدادان زیاد بوو
دوای ساڵی ٢٠١٢ کۆتایی چاوپێکەوتنەکانی ئۆسڵۆ شەڕوپێکدادان زیادبوو. دواتر ڕاگەیەندرا کە سەپاندنی چەکدانان، هەڵنەگرتنی ئەو گۆشەگیرییەی کە بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپێنرابوو، هەروەها نەکردنی چارەسەری یاسایی و سیاسی بناغەی هۆکاری کۆتایی هاتنی دانوستانەکانی ئۆسلۆ بوون، بەڵام لە سایەیی ئەم ئەزموونانەوە پڕۆسەیەک لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥دا پڕۆسەی چارەسەری لە ئیمراڵی دەستی پێکرد.