لە دانهاگ و دراگینیان دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا
گەنجانی کورد لە دراگینیانی فەرەنسا، گۆشەگیری ئیمراڵی و کودەتای قەیومیان شەرمەزار کرد، دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد. ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری دانهاگی هۆڵەندا پیرۆزکرا.
گەنجانی کورد لە دراگینیانی فەرەنسا، گۆشەگیری ئیمراڵی و کودەتای قەیومیان شەرمەزار کرد، دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد. ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری دانهاگی هۆڵەندا پیرۆزکرا.
بە پێشەنگایەتی ئەندامانی گەنجانی کوردستان لە فەرەنسا (جەکەفە) گۆشەگیری ئیمراڵی و کودەتای قەیوم شەرمەزار کرا و ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا.
لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ هەڵگیرا. لەسەر ناوی مەجلیسی گەلی دراگینیان ئەرهان کۆپ ڕایگەیاند ئەوانەی قەیوم دادەنێن مەحکومن بە شکست، گوتی: "تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، لە گۆڕەپانەکان دەنگ هەڵدەبڕین".
چالاکوانان بە بەرزکردنەوەی درووشم لە ناوچەی ساینت ڕافایلەوە تا ناوەندی شارەکە ڕێپێوانیان کرد.
دانهاگ
٤٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری دانهاگی هۆڵەندا پیرۆزکرا.
ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانیان بەشداری ئاهەنگەکە بوون و ئاهەنگەکە بەجۆشەوە بەڕێوەچوو.
چالاکییەکە بە هەڵپەڕکێ و بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.