لە دەن هاگ بۆ دەرکردنی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر واژۆ کۆکرانەوە
لە شاری دەن هاگی هۆڵەندا بۆ دەرکردنی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر واژۆ کۆکرانەوە.
لە شاری دەن هاگی هۆڵەندا بۆ دەرکردنی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر واژۆ کۆکرانەوە.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە دەن هاگ بە پێشەنگایەتی ئەنججومەنی شەهید رۆناهی ستاندێک دانرا.
بۆ دەرکردنی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆری ئەمریکا و ئەوروپا ژمارەیەکی زۆر واژۆ کۆکرانەوە.
بەپێی زانیاریەکان لە شارەکانی دیکەی ئەوروپاش لە رۆژانی داهاتوودا دەست بە کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە دەکرێت.
ماوەیەکی لەمەوبەر دەسیپێشخەری نێونەتەوەیی دادپەروەری بۆ کورد، داوای لە کەسایەتیە ناودارەکانی ٣٠ وڵاتی جیهان کردبوو کە بەشداری لە کەمپەینی دەرکردنی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆردا بکەن. ١٠٠٣ کەس بەشداریان لە بانگەوازیەکەدا کرد و لە ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ دەست بە کەمپەینی ' دەرکردنی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر' کرا. کەمپەینەکە لە هەموو جیهان بەردەوامە.
ف.ق