لە درانسی بۆ رێبەری گەلی کورد و مەخمور چالاکی ئەنجامدران

ئەندامانی تەجەشە لە شاری درانسی سەر بە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کۆبونەوە و بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و لەدژی داگیرکەری لە مەخمور کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.

ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر (تەجەشە) کە لە شاری درانسی سەر بە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کۆبونەوە، بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و لەدژی داگیرکەری لە مەخمور کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.

گەنجان رایانگەیاند کە ٢٦ مانگە هیچ زانیاریەک لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نییە و بۆ تێکشکاندنی سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی بانگەوازی بۆ ئەنجامدانی چالاکی کرد.

گەنجان ئاماژەیان بە فشار و هەوڵەکانی گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور لەلایەن سوپای عێراق کرد و داوای کشانەوەی سوپاکەیان کرد. لە راگەیەندراوەکەدا هاتبوو، " هەر وەک چۆن خەڵکی مەخمور ئەم گۆشەگیریە قبوڵ ناکات، ئێمەی گەنجانی تەجەشە بەرخۆدان گەش دەکەین."

چالاکی بە وتنەوەی دروشمی ' بژی بەرخۆدانی مەخمور'،' بژی سەرۆک ئاپۆ'،' بێ سەرۆک ژیان نابێت' و ' بمرێت خیانەت' کۆتایی هات.

ف.ق