لە درانسی و ئەسینا پیرۆزباییەکانی نەورۆز بەڕێوەچوون
پیرۆزباییەکانی نەورۆز لە شاری درانسی فەرەنسا و شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان بە فراوانی و جەماوەری بەڕێوەچوون.
پیرۆزباییەکانی نەورۆز لە شاری درانسی فەرەنسا و شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان بە فراوانی و جەماوەری بەڕێوەچوون.
لە شاری درانسی فەرەنسا دەیان گەنج بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'وەرن بۆ جەنگی ئازادی' بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز ڕژانە مەیدانەکان.
گەنجان لەبەردەم کۆمەڵەی درانسی کۆبوونەوە و بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ نەورۆزیان پیرۆزکرد.
ئەسینا
لە ئەسینای پایتەختی یۆنان نەورۆز بە پێشەنگایەتیی ناوەندی ڕۆشنبیریی دیموکراتیکی کورد و تەجەشە پیرۆزکرا.
پیرۆزباییەکە لە ناوچەی پرۆتۆ مایۆ (١ی ئایار) بەڕێوەچوو. هاوکات لەگەڵ کورد، گرووپە چەپ و سۆسیالیست و ئەنارکیستەکانی یۆنانیش بەشداری پیرۆزباییەکە بوون.
چالاکیەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان دەستیپێکرد. پاشان شاکر گارزان بەناوی ناوەندی ڕۆشنبیریی دیموکراتیکی کورد لە ئەسینا وتەیەکی پێشکەشکرد و باسی لە گرنگی و مانای ڕۆژەکە کرد.
دوای پێشکەشکردنی وتەکە، هونەرمەندان دلۆڤان و هونەرمەندانی خۆجێی چوونە سەر ستەیج و هەروەها گروپی هەڵپەڕکێ و گۆڤەندی شەهید دیدار هارۆنیش هونەری خۆیان پێشکەش کرد.
پیرۆزبایی نەورۆز بە دروشمی "بژی نەورۆز"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.
ژ.ت