لە درانسیی فەرەنسا هێرشەکانى سەر شەنگال ئیدانە کران

لە ناوچەى درانسی لە پاریسی فەرەنسا هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر شەنگال ئیدانە کران.

لە ناوچەى درانسی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەسەر داوای بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" بە رێکخستنی خۆپیشاندانێک هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک ئیدانە کران.

لە رێپێوانەکەدا پۆستەرێک بە زمانی فەرەنسی بەرزکرابووە، کە لەسەری نووسرابوو، 'تورکیا لە شەنگال کۆمەڵکوژیی ئەنجامدا'.

لە رێپێوانەکەدا یەک لەسەر یەک دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخودانی گەریلا"، "ئەردۆغان تیرۆریستە" و "بمرێ رژێمی تورکی فاشیست" دەوترانەوە.

 دوای رێپێوانەکە لە بەردەم شارەوانیی درانسی کۆبوونەوەیەک رێکخرا. لە کۆبوونەوەکەدا راگەیاندرا، دەبێت بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر شەنگال  و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و رۆژئاوا، هەڵوێست نیشان بدرێت.

ژ.ت